سامی یوسف هونه‌رمه‌ندی ناسراوی جیهانی له کۆنفڕانسێکی هه‌واڵی له میسر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که سروودی
"I am your hope"
بۆ شۆڕشگێڕانی میسری وتووه که زۆر کاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ری و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت:" که له تیڤیه‌کانی میسر و جیهان ده‌مبینی لاوانی میسر لێدان و کوته‌ک ده‌خۆن.. وام ده‌زانی له من ده‌ده‌ن.. ئه‌م سروودهشم بۆیه وتووه زیاتر له‌به‌ر خاتری شۆڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی میسر و ئاسیای ناوه‌ڕاست.." هه‌رواه‌ها ئه‌لبوومی سێ یه‌می به‌ناوی
"Wherever you are"
که له دوانزه سروود پێکهاتووه خسته بازه‌ڕه‌کانی میسره‌وه..سامی وتی:" ئازادی هیچ کات به به‌لاش ده‌ستمان ناکه‌وێت به‌ڵکو ده‌بێت له به‌رامبه‌ریدا شتێک بده‌ین.. من به داهاتووی میسر گه‌شبینم و چوار ساڵ لێره ژیاوم و ئێستاش باشترین یادگاریم لێره هه‌یه له‌وانه‌ش لاوانی میسر.. که توانای باشیان هه‌یه و خۆیان ده‌یانه‌وێ به‌رپرسیاری بگرنه ئه‌ستۆ.. ده‌شیانه‌وێ به‌شێک بن له گۆڕانکارییه‌کان".
و/ له فارسییئه.. هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه: سایتی تابش / هه‌واڵه‌کان
Tabesh.net
News
|