دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (31/10/2011) له كربوونهوهیهكی هاوبه‌شدا یه‌كێتی زانایان داوای له لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی زیاد بكرێت، كاتێك سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گووتی: ناكرێ مووچه‌و موخهصهصاتی هه‌موو چین‌و توێژه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت‌و زێده بكرێت، به ته‌نها قسه له‌سه‌ر زانایانی ئایینی نه‌كرێت.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه، پێویسته ئه‌وان نووسراوێك بكهنو، تێیدا ئه‌و وردیاته باس بكهنو، پاشان له‌لای ئێمه گفتوگۆی له‌سه‌ر دهكرێتو، شته‌كان دیار ده‌كرێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ (2/11/2011) یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نووسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكی سایتی زانایان گووتی: ئه‌مڕۆ نووسراوی ره‌سمیمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه‌و، به قسه‌ش قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوێك به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌وڵی خۆمان بدهینو، به هه‌مووان پێكه‌وه بگه‌ینه ئه‌وه‌ی، كه پێشنوێژ‌و وتارخوێنانیش وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی دیكه ئه‌و ئیمتیازاتانه‌یان هه‌بێت.
|