ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال جێگری سهرۆكو، مامۆستا مه‌لا محمد وه‌رتی به‌رپرسی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، مامۆستا مه‌لا احمد شافیعی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌رجه‌م لێژنه‌ی فه‌توای لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی فه‌توا كرایه‌وه‌و، باس له یه‌كڕیزی‌و یه‌كیه‌تی فه‌تواكان به تایبه‌ت له قۆناغی ئێستادا كرا‌و، پێداگری له پابه‌ندبوونی لێژنه‌ی فه‌توای لقه‌كان كرایه‌وه به فه‌تواو راسپارده‌كانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان.
ئه‌مه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه دوپاتكرایه‌وه، كه ده‌بێ لێژنه‌كانی فه‌توا به به‌ڵگه‌ی ده‌قه شه‌رعیه‌كانه‌وه پابهندبنو، پرس‌و راوێژ پشتگوێ نه‌خرێ.
|