ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
به سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌لێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سه‌ر له به‌یانی 1/11/2011 كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سه‌ربه لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی هه‌ولێر، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی خه‌سته روو سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، كاروباره‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، جه‌ختی له سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی یه‌كڕیزی زانایان‌و كاروباری زانایان كرده‌وه، دواتر زانایان به پێشكه‌شكردن‌و ئاڵوگۆڕكردنی راو سه‌رنج‌و پێشنیار كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا .
|