ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌لا مه‌عروف مه‌لاعه‌وڵا روستایی
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 3/11/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پێشوازیكرد له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی كه‌مپینی (بافریای لێقه‌وماوانی وان بكه‌وین).
له چاوپێكه‌وتنێكی نێوانیاندا لێژنه‌ی په‌یوه‌ندی باسی درێژه‌ی هه‌وڵ‌و چاڵاكی یه‌كانی كه‌مپینه‌كه‌یانیان كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی شاری وان، له ماوه‌ی حه‌وت رۆژی دیاری كرا‌و، ڕاشیانگه‌یاند: كه ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی چاڵاكیه‌كانیانه.
له لایه‌ن خۆییه‌وه شێخ نیاز دێگه‌یی ده‌ستخۆشی لێكردن‌و، هیوای خواست هه‌میشه به‌رده‌وام بن له سه‌ر ڕێره‌وی خزمه‌تكردن به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و لێقه‌ماوان.
|