دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی په‌یامێكی پیرۆزباییه‌وه‌و به بروسكه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان په‌یامی ئاراسته‌ی ته‌واوی دام و ده‌زگا حیزبی و حكومی یه‌كان و ڕێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیه‌كان و زانایانی سه‌ربه‌رزی گه‌رمیان و كه‌سایه‌تیه‌كان كرد، له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز و دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژن به ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان هه‌ریه‌ك له باره‌گاكانی مه‌ڵبه‌ندی 11 ی ڕێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و، مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و، مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن سه‌جه‌می ئه‌و لایه‌نانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران و، سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان كرا، دواتر هه‌ربۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رپرسی لق سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك له زانایانی ئاینی و كه‌سایه‌تی و شێخانی ته‌ریقه‌تی كرد‌و له به‌رامبه‌ریشدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان ده‌ربڕی.
|