راگه‌یاندنی لقی سۆران
دوای ته‌مه‌نێكی پڕخزمه‌ت به زانست وئیسلام وموسوڵمانان، رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، به‌هۆی نه‌خۆشیێكه‌وه مامۆستا مه‌لا مسته‌فا حمد له‌گوندی بندایزانی سه‌ربه قه‌زای چۆمان كۆچی دوای كرد.
شایه‌نی باسه دوای ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان له‌رێوره‌سمی به‌خاك سپاردنی، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید كارگێڕانی لق به‌یاوه‌ری ناوچه‌ی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی ئاینی، ئاماده‌ی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو بوون و، له‌نزیكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆماڵباتی مامۆستا راگه‌یاندو، داوایانكرد خوای گه‌وره‌گیانی پاكی مامۆستابه به‌هه‌شت شادبكات وسێبوریش به‌كه‌س وكاره‌كه‌ی ببه‌خشێ.
|