ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 13 / 11/ 2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوون له مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی‌و، مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامانی لق و، مامۆستا مه‌لا عدنان به‌رپرسی ناوچه‌ی خه‌بات، به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی [أهل الصوفه] بۆ فێركردنی قورئانی پیرۆز‌و زانسته‌كانی، له قه‌زای خه‌بات.
ئه‌مه‌و شێخ نیاز راغب دێگه‌یی له وته‌یه‌كیدا: وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م بنكه‌یه، بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، له‌سه‌ر ڕهوشتو ئه‌خلاقه به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و ئه‌هلی تهصوفو، فێربوون‌و شاره‌زاییان له قورئانی پیرۆز‌و زانسته‌كانی، تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی قورئان‌و، ههڵگرانو شوێنكه‌وتوانی ڕێبازی قورئانی پیرۆز‌و، شوێنكه‌وتنی زانا پایه‌به‌رزه‌كانی رێبازی ته‌صه‌وف.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ده‌ست خۆشیشی له جه‌نابی وه‌زیری ئهوقافو ستافی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد بۆ كردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ناوه‌نده‌كانی فێركردن‌و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز له دیوانی وه‌زاره‌تی ئهوقافو، زیاتر گوتی: به‌ڕاستی جێگای خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌كمانه كاتێك كه ده‌بینین گرینگی به رۆله‌كانمان ده‌درێت تا دوا رۆژێكی پرشنگداریان هه‌بێت.
|