ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی
دیاره له‌نێو ههركۆمهڵگهێك ژن‌و ژنخوازی جیاوازێكی زۆری هه‌یه هه‌ڵبه‌ته له كوردستانی خۆشمان شوێن بۆ شوێن له‌یه‌كتر جیاوازن، ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی قسه له‌سه‌ر كردنه مه‌سه‌له‌ی زۆری‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی ژن هێنانو ماره‌كردنه، به‌ر له ئێستا ژن ماره‌بڕین رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گران بوونی زێڕ پرۆسه‌كه‌ی رووی له‌كه‌می كردووه، له لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵك له‌كاتی به‌شوودانی كچه‌كانیان داوای زێر‌و ماره‌یی زۆر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه‌و ره‌نگه هه‌مووان ئه‌و راستیه بزانین كه ئیسلام له‌گه‌ڵ كار ئاسانی خه‌ڵك دایه، نه‌ك بار گرانی خه‌ڵك له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، بۆ قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به پێویستمان زانی ئه‌و راپۆرته بخه‌ینه ڕوو:
مامۆستایێكی ئاینی:
ئیسلام ئاسانكاری یه‌كجار زۆری كردووه بۆ پرۆسه‌ی
هاوسه‌ر گیری به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه په‌یڕه‌وی ناكه‌ین
سه‌باره‌ت به‌زۆر بوونی مارهییو رێگرتن له‌به‌رده‌م گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌رێز مامۆستا (محمد عبدالرحمن) له‌و باره‌وه گووتی: مه‌به‌ست له ژن هێنان و شوو كردن دروست كردنی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ره نه‌ك (كڕین و فرۆشتنی كچ و پاره پێ په‌یدا كردن) به ڕاستی له ئیسلامدا كچ له‌وه زۆر ڕێزدارو قورس‌و سه‌نگینتره، كه به پاره، یان به زێڕو شت‌و مهكو به‌هاو وه‌زن بكڕێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت ئه‌و ماره‌ییه‌ی كه‌وا بۆ كچ داده‌نرێت، له كاتی به شوودانیدا بریتی نی یه له نرخی كچه‌كه، به‌ڵكوو دیاری‌و بهخشیشێكه پێشكه‌ش به كچ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی پێخۆش بكات‌و هه‌ندێك شتومه‌كی پێبكڕێت، وه‌ك زێڕو جلوبه‌رگ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێبڕازێنێتهوه، چونكه ئافره‌تان زۆر حه‌زیان له شتی ڕازاوه‌و جوان‌و ناسكه، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتی یه وه‌ك خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:[ أَؤمَن يُنَشَّأُ فِي الْحِلْيَةِ] [سوره الزخرف : (18)] واته: ئافره‌تان له نێو شتی ڕازاوه‌دا پێگه‌یشتوون.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا ماره‌یی دیاری‌و به‌خشیشه نه‌ك نرخ‌و به‌های كچ، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: [ؤآتُواْ النَّسَاء صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً] [سورة النسا‌و: (4)] نِحْڵهً : أی هدیه واته: ماره‌یی بده‌ن به ئافره‌تان وه‌ك دیاری.
وه پێوه‌ر بۆ به شوودانی ئافره‌ت بریتی یه له دین‌و ئه‌خلاق، نه‌ك پاره‌و ناوبانگ‌و پله‌و پایه، پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خودای له‌سه‌ر بیت، فه‌رموویه‌تی: ((إذا أتاكم من ترضون دينه وخلقه فأنكحوه ، إنْ لا تفعلوه تكن فتنة في الَارض وفساد كبير)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (1084)].
واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات بۆ خوازبێنی ژن لێتان، وه ئێوه‌ش له دین‌و ئه‌خلاقی ڕازی بوون ئه‌وا ژنی بده‌نێ، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن ئه‌وا فیتنه‌و ئاشوب‌و فه‌سادو به‌دڕه‌وشتی یه‌كی گه‌وره ڕووده‌دات له زه‌ویدا.
وه ئاینی ئیسلام هانی گه‌نجانی داوه بۆ ژن هێنان، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له تاوان بپارێزن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خودای له‌سه‌ر بیت، فه‌رموویه‌تی: ((يا معشر الشباب من استطاع منكم الباوة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج)) [صحيح سنن النسائي رقم : (2242)].
واته: ئه‌ی گرۆی گه‌نجان هه‌ر یه‌ك له ئێوه توانای ژن هێنانی هه‌یه ئه‌وا با ژن بێنێت، چونكه ژن هێنان ده‌بێته مایه‌ی چاو گرتنه‌وه له سه‌یر كردن‌و دامێن پاراستن، له داوێن پیسی .
بۆیه پێویسته هاوكاری گه‌نجان بكرێت، بۆ ژن هێنان به هه‌موو شێوه‌یه‌كی شه‌رعی، یه‌كێك له‌و شێوانه ئه‌وه‌یه كه ماره‌یی كچانیان له سه‌ر قورس‌و زۆر‌و گران نه‌كرێت، تاوه‌كو بتوانن ژن بهێننو خێزانێكی دیندارو به ئهخلاقو به‌خته‌وه پێك بێنن .
وه كار ئاسانی كردن له به شوودانی كچداو كه‌م كردنه‌وه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی نیشانه‌ی به‌ره‌كه‌ت‌و خێر‌و فه‌ڕی ئه‌و ئافره‌ته‌یه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خودای له‌سه‌ر بیت فه‌رموویه‌تی: ((إنَّ من يُمن المرأة تيسير خطبتها وتيسير صداقها)) [صحيح الـجامع الصغير رقم: (2235)] .واته: به‌ڕاستی له به‌ره‌كه‌تی ئه‌وه‌یه كه خوازبێنی كردنی‌و به شوودانی ئاسانكاری تێدا بكرێت‌و ماره‌ییه‌كه‌ی سووك و كه‌م بێت.
وه پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت، كه‌وا ئه‌مه له ڕێزی ئافره‌تان كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو هاوكاری كردنی ئه‌وانیشه بۆ شوو كردن‌و ئارام گرتن، له ماڵی خۆیدا، چونكه ئه‌ویش مافـی خۆیه‌تی بچێته ماڵی خۆی‌و له سایه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریدا بحه‌سێته‌وه.
وه به پێچه‌وانه‌وه هه‌م كوڕان‌و هه‌م كچانیش دووچاری ئه‌وه ده‌كرێنه‌وه، كه‌وا په‌نا بۆ كاری حه‌رام ببه‌ن ئه‌گه‌ر كاری ئاسانی نه‌كرێت له پرۆژه‌ی هاوسه‌رگیریدا.
زێڕینگرێك:
له‌گه‌ڵ گران بوونی زێڕ به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوتر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری زۆر ڕووی له‌كه‌می كردووه
له‌كاتی ئاماده كردنی ئه‌م ریپۆرتاژه، پێمان باش بوو سه‌ردانێكی زیرینگران بكه‌ین، ئه‌وه‌بوو چه‌ند زێرینگرێكی شاری هه‌ولێرمان به‌سه‌ر كرده‌وه له‌باره‌ی گران بوونی زێر به‌م دواییه چ گۆرانكارێكی دروست كردووه له‌نێو خه‌ڵكا زێرینگر (نه‌جات ره‌سول چۆمانی) به‌م شێوه‌یه بۆ كۆڤارهكهمان هاته دوان‌و گووتی: پێشی زیر گران ببێت خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر رووی له‌ئێمه ده‌كرد، به‌تایبه‌ت له‌كاتی گرێبه‌ستی هاوسهرهگیریدا به‌ڵام له‌و كاته‌ی زیر رووی له گرانی كردووه، گرێبه‌ستی هاوسه‌ر گیری یه‌كجار زۆر رووی له‌كه‌می كردوه به به‌راور له‌گه‌ڵ پێشووتر
زۆر جار هه‌بووه كه هاتونه ئێره كێشه‌شیان له‌به‌یندا دروست بووه، گلییان له‌ئێمه‌ش كردووه ناهه‌ق نینه چونكه زێڕ زۆر گران بووه، ئه‌مه‌ش گووناحی ئێمه‌ی تێدا نیه، به‌ڵكوو ئه‌م گرانییه جیهانیه، له هه‌موو دونیا گران بووه، په‌یوه‌ست نیه به ئێمه‌وه، رۆژانه كه زێر هه‌رزان ده‌بیتن گرێبه‌ستی هاوسه‌ر گیری زۆر ترده‌بێت كه گرانیش ده‌بیت، به‌پێچه‌وانه‌وه، گرێبه‌ستی هاو سه‌رگیری كه‌م ده‌بیتن هیوا دارم ئافره‌تانی ئێمه‌ش كه مێك به خۆیان دابچنه‌وه‌و زێڕ هه‌موو شتێك نیه.
كوڕێك:
ته‌كلیفی ژن ماره‌كردن ئه‌وه‌نده زۆره وای لێ هاتووه گه‌نجان نه‌توانن بیری لێ بكه‌نه‌وه
(ئاراس شیوه‌ڵۆكی) قوتابی كۆڵیژی زانسته ئیسلامیه‌كان گووتی: ته‌كلیفی ژن ماره‌كردن له وڵاتی ئێمه ئه‌وه‌نده زۆر بووه، وای لێهاتووه، گه‌نج نه‌توانێت به ئاسانی ئه‌م پرۆ سه‌یه ئنجام بدات، ئه‌و به‌رێزه ده‌ی گووت: ئه‌گه‌ر ئاسان كاری بۆ گه‌نجان بكرێت گه‌نج ئاماده‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه پێك بهێنیت، به‌ڵام ده‌ی هه‌وێت ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات نازانێت بیر له‌چی بكاته‌وه، ئه‌مه مارهیییو ئه‌ویان شیرینی ئه‌وه‌یان هۆلی گواستنه‌وه ئه‌ویتریان ماره كردن هتد... كه به‌راستی وای لێهاتووه ئه‌م پرۆسه‌یه شكست بهێنیت هیوا دارم به‌خۆمان دابچینه‌وه، هاوكار بین بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ك نه‌هێشتنی.
كچه قوتابێك:
تاكو ئێمه ته‌نها بیر له‌زێڕی زۆر بكه‌ینه‌وه
هه‌رگیز به‌خته‌وه‌ر نابین
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه واده‌زانن ئه‌گه‌ر كچیان له سه‌ر زێری زۆر ماره‌كرد ته‌واو كچه‌كه‌یان به‌خته‌وه‌ر دهبێتو ده‌كه‌وێته ژیانهكی یه‌كجار خۆش به‌داخه‌وه نازانن جێگه‌ی كچه‌كه‌یان به پێَهوانهوه زۆر ناخۆش كردوه ئه‌مه قسه‌ی (دینا ئه‌نوه‌ر)ی قوتابی بوو ئه‌و كچه ده‌ی گووت: هه‌موو هیوایه‌تم ئه‌وه‌یه رۆژێك دابێت ئێمه‌ی ئافره‌تان تۆزێك تێگه‌یشتنمان په‌یدا بێت‌و ریگای به‌خته‌وه‌ری بگرینه به‌ر به‌تایبه‌ت له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریدا كه داوای زێڕی زۆر ده‌كه‌ن هه‌ر له‌كاتی ماره‌كردندا خۆشه‌ویستی ئه‌و دوو خانه‌واده‌و بنه‌ماله كز دهبێتو ده‌بێته جێگه‌ی هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر كردن به‌رامبه‌ر یه‌كتری داوا كردنی ئه‌و هه‌موو زێر‌و داوایه زۆره نازانم بۆچی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌بیت تاكو له‌دوارۆژ ژیانی كچه خۆش ببیتن ئه‌مه ههلهیهیهكی گه‌وره‌یه چونكه بهختهوهریو خۆش گوزه‌رانی هاوسه‌ره‌كان بۆ یه‌كتری په‌یوه‌ست نیه به‌زێڕی زۆر ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وش بیت تاكو له‌دوارۆژ كوره‌كه نه‌توانێت كچه‌كه ته‌لاق بدات یدیسان ئه‌مه هه‌له‌یه‌كی تره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كان خۆشه ویستیان له‌به‌یندا په‌یدا بوو مه‌رج نیه له سه‌ر زیری زۆر ماره كراوه یان نا ئه‌گه‌ر خوانه خواسته به‌ینیشیان تێك چوو ئه‌وكات با له‌سه‌ر زێری زۆر مارهكرابیت تامی چیه كه له‌به‌ر زێره‌كه نه‌توانێت ته‌لاقی بداتن به‌لكو زێری كه‌م چاره سه‌ریه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی هه‌ردولا لهیه كتر ببنه‌وه.
فه‌رمانبه‌رێك:
دایك‌و باوك كاتێك ژن بۆ كور ده‌هێنن حه‌ز ده‌كه‌ن ماریی كه‌م بیت به‌ڵام بۆ كچی خۆیان داوای زیری زۆر ده‌كه
فه‌رمان به‌ری یه‌كێك له فه‌ر مانگه‌كانی گووتی: له‌ناو ئێمه‌دا شتێكی زۆر سه‌یرو پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر هه‌یه له‌كاتی رێك خستنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك دایك‌و باوكێك ده‌چنه داخوازی كچێك بۆ كوڕه‌كه‌یان تاكو بۆیان ده‌كرێت هه‌موو رێگاێك ده‌گرنه به‌ر بۆكه‌م كردنهوهیمارهیی كچه‌كه زۆر جار هه‌بووه له‌كاتی ماره كردن‌دا كاره ههلوهشاوهتهوهو نه‌گه‌یشتونه یه‌كتر باوكی كوره تا بۆی ده‌كرێت سه‌ر زنشتی ماله‌كه ده‌كات گوایه رێزی ئه‌وانیان نه‌گرتوه‌و داوای زێری زۆریان كردوه ئه‌وانیش له‌روی مادی هه‌ژار بووینه نه‌یان توانیوه دلی كوره‌كه‌یان رازی بكه‌ن هه‌مان كه‌س له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر داخوازی كچه‌كه‌یان بچیچت ئه‌ویش ته‌قسیری ناكات داواێكی زۆر ده‌كاتن به‌بیانوو پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و زێره هه‌ر بۆ خۆیان سودی لێوه‌ر دهگرنو به‌دوا رۆژ بهكهلكیان دێت هه‌روه‌ك په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌لێت بانێكه‌و دوو هه‌وایه له لاێك بۆ كوره‌كه‌یان داوای داكشانی زێر ده‌كه‌ن بۆكچهكهشیان هه‌لكشان.
ئافره‌تێك:
زۆربه‌ی كچان له كاتی ماره‌كردن حه‌ز به زێڕی زۆر ناكه‌ن به‌ڵام دایك‌و خوشكی فێری ده‌كه‌ن
(كه‌وسه‌ر بورهان) ناوی خوازراوی ئافره‌تێك بوو زۆر به‌راشكاوی باسی له‌و پرۆسه‌یه دهكردو ده‌ی گووت: زۆر به‌ی ئافره‌تان له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریدا حه‌ز ناكه‌ن دایهكی زۆر بكهنو باری كوره‌كه زیاد بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر به‌دڵی یه‌كتربن، به‌لام وای لێده‌كه‌ن كه كچه‌كه داوای زێری زۆر بكاتن ئه‌ویش به‌زۆری دایك‌و خوشكی كچه‌كه پێی ده‌لێن ئه‌تو داوای زێری زۆر بكه ئه‌ویش پێی عه‌یبه قسه‌ی دایكی بشكێنی چونكه دواتر نه‌شرینی دهكهنو ناوێكی لێدهبیننهوه زۆر جاریش ده‌سته خوشكی كچه‌كه ده‌وری خراپ ده‌گێرن له‌م پرسه‌یه‌و بهكچهكه ده‌لێن داواێكی زۆر بكه نه‌وه‌ك دواتر بۆت ناكرێت فلان كچه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده زێره ماره كراوه تۆش داوای ئه‌مه‌نده بكه هه‌ر له‌به‌ر خه‌لكی ئه‌گه‌ر نا سوك دهبیتكچهكهش ئه‌و هههموو خه‌لكه خراپه‌ی له دهورهبێت نا‌توانیت به ئازادی بلێته دایك‌و باوك‌و كهسو كاری مادام من ره‌وشتی كوره‌م بهدلیه من رازیمه به‌وه‌ی له‌توانای داهه‌یه كه ئه‌و كات پێم وایه كوره‌كه زیاد له‌توانای خۆی شت‌و مه‌كی بۆ دهكرێتو به‌خته‌وه‌ریش ده‌بن له‌دوارۆژ.
چه‌ند گه‌نجێك:
گران بوونی زێر كێشه‌یه‌كی تری گه‌نجانه
هه‌ر له میانه‌ی راپۆرته‌كه‌مان سه‌ردانی چایه‌خانه‌ی (سفین)مان كرد، له مه‌صیف صلاح ا‌لدین، كه ژماره‌یك له گه‌نجا دانیشتبوون‌و باس‌و خواسی ئه‌م دونیایه‌یان ده‌كرد، هه‌ر كه زانیان ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین راپۆرتێك له‌سه‌ر گرانی زێڕ ئاماده بكه‌ین، زۆر دڵ خۆش بوون، كه بتوانن له‌و مینبه‌ره‌وه قسه‌كانی خۆیان بكهنو كه‌مێك پشوو به جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت‌و ماندویان بدهنو هیزرو ده‌رونیان ئاسوده بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو له‌میانه‌ی پرسیارێكمان گران بوونی زێڕو ماره‌یی زۆری ئافران چی له‌لای گه‌نجان، دروست كردوه؟ ئه‌وانیش گووتیان: خۆ كێشه‌ی ئێمه هه‌ر زێر نیه تاكو بیری لێبكه‌ینه‌وه به‌لكو گران بوونی زێر ئه‌ویش یه‌كێكه له كێشه‌كان چونكه كێشه‌ی ئێمه ئه‌ونده زۆره گوێمان ڵناگرێتو به‌لكو جاری واهه‌یه به‌چاوێكی كه‌میش سه‌یری گه‌نجان ده‌كرێت مافی حكومه‌ته كه خزمه‌تی گه‌نجان بكاتن چونكه ئه‌وان پیاوی دوارۆژن هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه گه‌نج خۆشه‌ویستی بۆ خاك‌و ولاتیش تا ئهندازهێك كز ببێت ده‌بیت حكومه‌ت جێگه‌ی نیشته جێبوون بۆ گه‌نجانم دابین بكاتن ئه‌وان ده‌یان گووت: گه‌نجی واهه‌یه چه‌ند مانگه ژنی ماره كردوه شوێنی نیه تێیدا هاوسه‌ركه‌ی بگوازێته‌وه ئه‌مه كاری حكومه‌ته ده‌بیت به خۆی دابچیتهوهو مافی گه‌نجان دابین بكاتن.
|