سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: مه‌به‌ست له‌و په‌یوه‌ندیانه گه‌یاندنی په‌یامی زانایان‌و میلله‌تی كوردی موسڵمانه به ده‌ره‌وه
له دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌وه یه‌كێتی زانایان به ئاراسته‌یه‌كی ستراتیژی‌و له پێناو پتركردنی ده‌سكه‌وتی مهعنهویو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان كاری كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری زۆری گرتۆته به‌ر، ئه‌مه‌ش هه‌م به سه‌روه‌تێكی مێژووی بۆ خودی ئه‌و رێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه له لایه‌ك‌و، هه‌میش كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ‌و پێویسته له‌به‌رده‌م كاری رێكخراوه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یه‌تی به زۆرترین‌و به‌رزترین ئاست بگه‌یه‌نێ.
یه‌كێ له خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی زانایان، كه خۆی له‌و ده‌ققه ده‌بینێته‌وه‌و ده‌ڵێ: (هه‌وڵ ده‌ده‌ین پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی بین له نێوان زانایانی كوردستان‌و، جیهانی ئیسلامی، ئه‌ویش به سازدانی مولتهقاو به یهكگهییشتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی‌و، هه‌ندێك جاریش بانگهێش كردنیان بۆ كوردستان).
دوای تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و زه‌مه‌نه، به فعلی ئه‌و یه‌كێتیه توانی له ئاست ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابێت‌و، په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ جیهاتی مه‌عنی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه رێك‌و تۆكمه بكات، به‌مه‌ش ده‌توانێ جێگه‌ی خۆی له‌نێو رێكخراو و ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی عاله‌می ئیسلامی بكاته‌وه‌و، قوڕساییو پێگه‌و رۆڵێكی دیاریش بۆ كۆی زانایانی ئایینی له‌و هه‌رێمه‌ی خۆماندا بینا بكات.
له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و ده‌ره‌وه، تا ئێستا یه‌كێتی زانایان به‌ژداری چوار كۆنگره‌ی كردووه، كه یه‌كه‌میان له ژێر ناونیشانی (دیالۆكی ئایینه‌كان_ حیوار اڵادیان)و له عێراق به‌سترا، دووه‌میان كۆنگره‌ی ( ئه‌نجومه‌نی زانایانی عیراق_ مجلس علما‌و العراق) كه ئه‌مه‌شیان هه‌ر له عێراق ئه‌نجام درا، سێیه‌میان كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی رابوونی ئیسلامی، كه له رۆژانی 17_18/10/2011 له تارانی پایته‌ختی ئیران به‌رێوه‌چوو، چواره‌میشیان كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وف بوو له ژێر ناونیشانی (ته‌سه‌وف پڕۆگرامێكی ره‌سه‌نه بۆ چاكسازی) كه له نێوان رۆژانی 24_26/10/2011 له قاهیڕه‌ی پایته‌ختی میسر ئه‌نجام درا.
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵدا یه‌كێتی زانایان به‌ژداری چوار كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌و راشكاوانه‌ش په‌یامی خۆی گه‌یاندووه
هه‌روه‌ها له ڕووی نامه گۆڕینه‌وه‌و دیداری كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كێتی زانایان توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ( دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌ییب سه‌رۆكی زانكۆی ئهزههرو، دكتۆر محمد سه‌عید ره‌مه‌زان بووتیو، دكتۆر سلێمان فهد ئه‌لعۆده بانگخوازی به‌ناوبانگی سعودی‌و، دكتۆر محمد كورماز سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا‌و، دكتۆر مسته‌فا عوسمان ئیسماعیل راوێژكاری ئایینی سه‌رۆكی سوودان‌و بورهانه‌ددین ڕهببانیو، دكتۆر جه‌مال قوتب‌و دكتۆر ئیبراهیم محمد ئهلسهنوسی جێگری ئه‌مینداری گشتی (پارتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی) له سوودان‌و، دكتۆر عه‌بدولناصر ئهلجوبهیری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی لوبنانی‌و، دكتور سه‌لمان حسن ئهلنهدهوی سه‌رۆكی زانكۆی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوری عرفان و سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی گه‌نجانی ئیسلام له هیندستان) هه‌یه.
هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی عیراق په‌یوه‌ندی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌تی سوننه‌كان‌و ئیداره‌ی كۆلێژی ئیمام ئهعزهمو ئه‌نجومه‌نی زانایانی عیراق‌و وه‌قفی سوننی‌و مه‌رجه‌عیه‌تی نهجهفو كهربهلاو ناوه‌نده‌كانی تر هه‌یه، ساڵی رابردووش شاندێكی زانایانی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 10 رۆژو له گه‌شتێكدا به‌ره‌و وڵاتی ئێران چوون، كه ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی برده قۆناغێكی باشتره‌وه.
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی ده‌روازه‌یه‌كی ئومێد بهخشو هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ مهعنهویانی زانایانی ئایینی له‌و هه‌رێمه‌دا
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه یه‌كێتی زانایان له پێناو پێكه‌وه ژیانی ئایینی هه‌وڵی زۆری داوه‌و له‌و پێناوه‌ش توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان‌و كریستیانه‌كانی سویسڕاو ئه‌ڵمانیاو قه‌شه دیرك له جنوبی ئه‌فریقیاو نوێنه‌ری كۆنگرێسی ئه‌مریكی بۆ كاروباری ئایینی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست باش‌و رێك بخات.
هه‌بوونی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه‌و به‌رفراوانكردنی ئه‌و هێڵه‌ی ئه‌دای كار‌و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی زانایان جێكه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه‌و، ده‌كرێ بڵێین ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌كی ئومێد بهخشو هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ته‌واوی زانایانی هه‌رێم، كه له ئاستێكی له‌م شێوه رۆڵی یه‌كێتیه‌كه‌یان دیار‌و به‌رچاوو بێت.
له‌و باره‌وه مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی: له راستیدا یه‌كێ له‌و ئه‌ركانه‌ی له دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه كه‌وته سهرشانمام بریتی بوو له دروست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و رێكخراو‌و ناوهندو كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهانی ئیسلامی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له رێی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه، هه‌وڵی ناساندنی پتری زانایانی كورد بده‌ین به‌رووی ده‌وه‌ره‌و په‌یامی مه‌لای كوردیان پێ بگه‌یه‌نین، چونكه زانایانی كورد خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان پێشكه‌ش كردووه‌و، ئه‌توانم بڵێم خزمه‌تیان له خزمه‌تی زانایانی وڵاتانی ئیسلامی كه‌متر نیه، بۆیه ئه‌ركی ئێمه بوو ئه‌و خزمه‌تانه‌ی زانای كورد زه‌قتر بكه‌ینه‌وه.
ئه‌ركه جیهانی ئیسلامی ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسڵمانه‌و داوای ئازادی‌و مافی خۆی ده‌كات
له لایه‌كی تره‌وه هه‌موومان ده‌زانین كێشه‌ی میلله‌تی كورد كێشه‌ی ئایین نیه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی سیاسی‌و نهتهوهیییه، له‌و رووه‌شه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه جیهانی ئیسلامی ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسڵمانه‌و داوای ئازادی‌و مافی خۆی ده‌كات، چونكه زۆرێك له كه‌سایه‌تی‌و ناوه‌نده ئایینیه‌كانی دونیا ئه‌و راستیه نازانن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: زۆر گرنگه ئێمه بتوانین په‌یامی زانایانی ئایینی بگه‌یه‌نینه ده‌ره‌وه، لهگهڵاَ ئه‌وه‌شا ئه‌و داخوازییه ره‌وایانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌یه‌تی بۆ خه‌ڵكی بیانی روون بكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌م ئه‌ركێكی ئایینی‌و هه‌م ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌سه‌ر شانه، ئیدی كه توانیمان په‌یوه‌ندییه‌كانمان رێك بخه‌ین، ئه‌وه هه‌نگاوێكی ئاسان ده‌بێت بۆ ئه‌وه پهیامهكهشمان بگه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی یه‌كێتی زانایان لهگهڵاَ ده‌ره‌وه‌و بهژدرای فیعلی له كۆنگره‌كاندا مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گوتی: له ئه‌نجامی ئه‌و دانیشتن‌و پهیوهندیو موشارهكانه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته، كه خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه له‌سه‌ر میلله‌تی كورد‌و زانایانی ئایینی هه‌یه، وه‌یان زانیاری پێویست له‌سه‌ر ره‌وشی ئایینی له‌و هه‌رێمه نه‌گه‌یشتۆته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه پاڵپشتی زۆرێك له ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان به‌رامبه‌ر كورد لاواز بووه، یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستیان له‌باره‌ی كورده‌وه نه‌كردووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه تێڕوانین‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه له‌باره‌ی میلله‌تی كورد‌و زانایانی ئایینی هه‌یه
بۆیه به تێڕوانینی ئێمه‌وه ئه‌ركه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدرێت، كه پێناسه‌ی كورد له رێی زمانه بیانیه‌كان بگه‌یه‌ندرێته وڵاتان‌و تێبگه‌ن كه كورد میلله‌تێكی موسڵمانه‌و داوای مافی خۆی دهكاتو نایه‌وێ چیتر زوڵمی لی َبكرێ.
ئه‌ركه هه‌وڵ بدرێ خه‌ڵكی بیانی بانگهێشتی كوردستان بكرێت‌و ئه‌و ره‌وشه‌ی كه هه‌یه بیبینن، وه ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایان بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه كۆنگره‌یه‌ك له كوردستان رێك بخهینو كه‌سایه‌تی‌و ناوه‌نده ئیسلامیه‌كان‌و جیهاتی مه‌عنی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بانگهێشت بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌یامێكی روونی ئایینی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نین‌و ئاستی پهیوهندیهكانیش به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین.
ده‌كرێ لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێ له جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌و ناوه‌رۆكی دانیشتنه‌كان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتر بچینه نێو باسه‌كه‌و خوێندنه‌وه‌ی زیاتری بۆ بكه‌ین:
دیداری نێوان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ئیبراهیم ئهلسهنوسی جێگری ئه‌مینداری گشتی پارتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سودانی
له دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێز ئیبراهیم محمد ئهلسهنوسی جێگری ئه‌مینداری گشتی (پارتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی)ی كۆماری سودان كه كه‌سایه‌تی ناسراو دكتور (حه‌سه‌ن تورابی) رابه‌رایه‌تی ده‌كات، باس له هه‌ندێ مه‌سه‌له په‌یوه‌سته‌كانی هه‌ردوولا كرا، له‌و كۆبوونه‌وه سه‌نوسی رایگه‌یاندووه: ئێمه وه‌كو گه‌لی سودان زۆر زانیاریمان له سه‌ر كورد نیه، و له دووره‌وه كورد ده‌ناسین، هه‌ر چه‌نده حه‌ق وابوو كه زۆر شت بزانین له سه‌ر كورد چونكه ئێمه له بنه‌ره‌تدا هه‌موومان برای یه‌كین، برایه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵا یه‌ك كۆمان ده‌كاته‌وه، وه كه‌می زانیارییمان له سه‌ر كورد كه‌مته‌ر خه‌می هه‌ردوولامانه، دووری ئێمه وه‌ك گه‌لی سودان له رووی جوگرافیاوه له‌گه‌ڵا كورد لهلایهكو، له‌لایه‌كی تریش لاوازی راگه‌یاندنی كوردی كه وه‌كو پێویست نه‌یتوانیووه په‌یامی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی به ئێمه بگه‌ینێ، به‌و هیوایه‌م كه‌وا له ئاینده ئیعلامی كوردی به زمانی عه‌ره‌بی به‌هێز تر بێت و زانیاری ته‌واومان له سه‌ر كورد پێ بگات.
دكتۆر ئیبڕاهیم سه‌نوسی: خوازیارم ئیعلامی كوردی به زمانی عه‌ره‌بی زانیاری بداته ئێمه له‌سه‌ر كورد
دواتر به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: كه ئیسلام وه‌كو ئایین رێزی له هه‌موو گه‌ڵاو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناوه به‌بێ جیاوازی، وه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م گه‌لانی دونیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێ دراوه، كه مافه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن ئه‌وا كوردیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی تری دونیا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، وه هیچ كه‌س ناتوانی له جیاتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بریار بدات به‌ڵكو ئه‌وه مافی هه‌مان گه‌له خۆی ده‌توانی بریاری خۆی بدات‌و ناشبێت هیچ كه‌س ئه‌و مافه‌ی لێ وه‌ربگریته‌وه.
به‌شداری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وف له میسر
وه‌ك دیاره له رۆژانی (24-25-26/9/2011) له وڵاتی میسر كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وف له هۆڵی كۆنگره‌كانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌سترا، كه كۆنگره‌كه بهسهرپهرشتیو سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یبی شێخی ئه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كه به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا كرد.
ئه‌و كۆنگره‌یه له ژێر ناونیشانی (ته‌سه‌وف پڕۆگرامێكی ره‌سه‌نه بۆ چاكسازی) ساز كرا، كه به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به وته‌یه‌ك به‌ژداری كۆنگره‌كه‌ی كرد‌و تێیدا باسی له كرنگی ئه‌و كۆنگره‌یه كرد له واقعی ئێستا موسڵمانان‌و دانانی میتۆدێكی هاوچه‌رخ له ئاراسته‌ی فكره‌كان بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یامی زانایانی كورد‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده ئاماده بووانو به گرنگیشه‌وه تێڕوانینی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی شێخی ئهزههرو وڵاتی میسڕ خسته روو، هیواشی خواست كه
كۆنگره‌كه له‌و ئاسته‌دا بێت، كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری یه‌كبوونی موسڵمانان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبووردن‌و خۆشهویستیو په‌یامی ره‌حمه‌تی ئیسلام، ده‌قی وتاره‌كه‌ی به‌رێزیان له به‌شی عه‌ربی ئه‌و ژماره‌یه بخوێنه‌وه.
دیداری شێخی ئه‌زهه‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان‌و له دیدارێكی تایبه‌تدا، رۆژی 28/9/2011 به‌رێز( د. ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب) شێخی ئه‌زهه‌ر له مه‌شیخه‌ی ئه‌زهه‌ر پێشوازی كرد له به‌رێز ( ماموستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
له دانیشتێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژووی و زانستی نیوان زانایانی ئاینی كوردستان‌و زانكۆی ئهزههرو رۆڵی گرنگی ئه‌زهه‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی راسته‌قینه‌ی ئیسلام كه خۆی له لێبوردهییو پێكه‌وه ژیان‌و میانره‌وی ده‌بێنێته‌وه له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌رز نرخێنرا.
له به‌شێكی تری دانیشنهكه باس له هه‌موو ئه‌و زولمانه كرا كه له لایه‌ن رژێمهكانهوه له كورد كراوه، ئینجا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسێكی تێر‌و ته‌سه‌لی ره‌وشی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان بۆ شێخی ئه‌زهه‌ر باس كرد‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی زانایانی ئایینی‌و هه‌وڵی به‌رده‌وامیان بۆ خزمه‌تی میللهتو ئیسلام‌و كۆمه‌ڵگه خسته به‌ر باس‌و مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیانی ئایینی‌و بایه‌خی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له رێز گرتنی ئایینه‌كان‌و پاڵپشتیان له ناوه‌نده ئیلامیهكان به‌رز خراند.
له‌لای خۆیه‌وه شێخی ئه‌زهه‌ر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ئایینی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پیشتیوانی كردن له په‌یامی ئایینی میانره‌وانه‌ی ههرێمو به گرنگیه‌وه باسی له به‌شداری كردنی شاندی ئایینی هه‌رێمی كوردسستان كرد له كۆنگره‌ی ناوبراودا، هه‌روه‌ها بوونی كۆمه‌لێك له قوتابیانی كورد له زانكۆی ئه‌زهه‌ر و په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له هه‌ولێر به پردی په‌یوه‌ندی نیوان كوردستان و زانكۆی ئه‌زهه‌ر وه‌سف كرد.
شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌خوازێ په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وام بن
هیواشی خواست كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه هه‌ر به‌رده‌وان بن‌و، دڵنیاشی كردنه‌وه كه كورد رۆڵێكی كاری ده‌بێت له كۆنگره‌ی له‌و شێوه‌دا.
شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان عوسمان موفتی‌و سه‌لام كریم راوێژكارانی وه‌زراه‌تی ئهوقافو دكتور مادح محمد به‌رزێوه‌یی به‌شداری ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی ئیسلام له وڵاتی هیندستان
رۆژی 26/9/2011 و له په‌راوێزی گۆنگره‌ی جیهانی ته‌سه‌وف له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، به‌رێز مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له قاهیره پێشوازی كرد له به‌رێز دكتور سه‌لمان حه‌سه‌ن ئهلنهدهوی سه‌رۆكی زانكۆی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوری عرفان و سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی گه‌نجانی ئیسلام له هیندستان كرد.
له دانیشتنێكی دوو قۆڵیدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی باسی له گرنگی دروست كردن و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نیوان زانایانی ئاینی كوردستان‌و زانایانی ئاینی هیندستان كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر رۆل و پێگه‌ی زانایانی كوردستان له هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو موسڵمانان، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و گه‌شه كردنه ئاینیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و وه‌ك نمونه‌یه‌كی زیندووی واقعه‌كه‌ی هێنایه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی گه‌نجانی ئیسلام له هیندستان: جیهانی ئیسلامی كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای كورد
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی هیندستان زۆر به گرنگیه‌وه باسی له دروست كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه كرد‌و خۆشحال بوو كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا زانایانی ئاینی كورد ببه‌ستێت، و گه‌لی كوردی به گه‌لێكی ماف خوراو وه‌سف كردوجیهانی ئیسلامیشی به كه‌مته‌ر خه‌م زانی به‌رامبه‌ر به دۆزی ره‌وای كورد كه له‌به‌ر دووری وڵاته‌كه‌یان له كوردستان تا ئێستا نه‌یانتوانیووه كه زانیاری ته‌واو له سه‌ر كورد كۆ بكه‌نه‌وه، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌و جۆره دانیشتن‌و په‌یوه‌ندیانه جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌وان دهبێو كاریشی بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: به‌ژداری كۆنگره‌ی تارانی كرد به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درا په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ كۆنگره‌كه‌ی جێهێشت
رۆژی 17_18-٩-٢٠١١ له تاران كۆنگره‌ی یه‌كه‌می بێداری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو، كۆنگره‌كه به‌به‌شداری (600) بیرمه‌ندو زانا‌و كه‌سایه‌تی ئیسلامی له (80) وڵات و (400) كه‌سایه‌تی و زانای ناوخۆی ئێرانه، له كوردستانیش به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به ره‌سمی له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆنگره‌كه به‌شداری كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو، له‌و كۆنگره‌یه هیچ ده‌رفه‌ت به سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایان‌و میوانانی تری كورد نه‌درا له‌و كۆنگره‌یه به‌ژداری بكه‌ن،
به پێی وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، ئه‌وان به‌رنامه‌ی رۆژی یه‌كه‌میان دانا بوو، كه زیاتر وتارخوێندنه‌وه بووه، هیچ توێژینه‌وه‌و گفتوگۆی تێدا نه‌بووه، به‌تایبه‌تی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران وتارێكی پێشكه‌ش كردوووه كه تیشكی خسته سه‌ر شوۆڕشهكانی جیهانی عهرهبیو چه‌ند پرسێكی دیكه.
بۆیه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: كه ئه‌وان ده‌رفه‌تیان پێ نه‌درا قسه بكه‌ن، به‌ڵام بۆ رۆژی دووم خوازیار بوو وا نه‌بێت، چونكه كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه‌ی جیهانی ئیسلامیش هه‌ن پێویسته قسه‌و باسیان لێوه بكرێت، به‌تایبه‌تی ئێمه وه‌ك كورد كۆمه‌ڵه شتێكی گرنگمان ئاماده كردووه، ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بڵندگۆی كۆنگره‌كه بیگه‌یه‌نین.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه رۆژانی تریش هه‌مان شێوه بوو، بۆیه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كۆنگره‌كه‌ی جێهێشت، به پێی وته‌ی به‌رێزیان كۆنگره‌كه تائیفی بووه‌و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی بۆ میوانان دانه‌ناوه، چونكه به ره‌سمی بانگهێشت كرابوون‌و، پێشتریش ئاگادارمان كردنه‌وه، كه ئێمه قسه‌مان له كۆنگره‌كه دهبێتو، به رێگه‌ی ئیمێلیشهوه وتارهكهمان بۆ ناردن، وتاره‌كه به‌ناونیشانی (واجبات الصحوه الإسلامیه فی تأمین حقوق الشعوب) تێیدا تیشكمان خستبووه سه‌ر مافه زه‌وت كراو‌و پشتگوێخراوهكانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داینه‌وه، ئێمه سووربووین له‌سه‌ر قسه‌كانمان چونكه سه‌ركرده‌ی هه‌ر چوار وڵاتی داگیركاری كوردستانی لێ بوون. هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كۆنگره داوایان لێی كردووه نه‌ڕوات به‌ڵام ئه‌و سوور بووه له‌سه‌ر جێهێشتنی كۆنگره‌كه.
له لێدوانێكی بۆ سایتی زانایان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له‌وه كردووه: كه له‌و كۆنگره‌یه زۆر به روونی دیار بوو، كه ئێران ده‌یه‌ویست به‌و شێوه بڕوات، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا رابوونی ئیسلامی له ناو سوننه زۆر زیاتر‌و فراوانتره، كه‌چی زیاتر له (90%)ی به‌شدار بووان شیعه بوون، له هه‌موو ئه‌و وتارانه‌ی خوێندرانه‌وه، باسی ته‌واوی شۆڕشه تازه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی كرا، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سوریا نه‌كرا، ته‌نها به چه‌ند موداخه‌له‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت، له كاتێكدا كورد‌و عه‌ره‌بی سوننه له سوریا رۆژانه به ده‌ستی بهعسیو دار‌و ده‌سته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌هیدو بریندار ده‌كرێن، تا له به‌یانی خیتامیش باسی هه‌موو شۆڕشه‌كان كرا، كه‌چی له‌وێش باسی سوریا تێدا نه‌كرا، ئێمه‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له مداخهلهكان باسی زوڵم‌و سته‌می رژێمی سوریامان كرد، به‌ڵام وه‌كو وتار كه‌س قسه‌ی نه‌كرد.
له ئێرانیش هیچ مه‌لایه‌كی كوردیان بانگهێشت نه‌كردبوو، كه‌چی ساڵانه نزیكه‌ی (100) مه‌لای كوردی دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری ده‌كرد، ته‌نها یه‌ك مامۆستای ئیختیار نه‌بێت، ئه‌ویش تاقه‌تی ئه‌و سه‌رئێشه‌ی نه‌بوو.
|