به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌و، ئاشناكردن‌و ئاگاداربوونی كه‌سایه‌تی‌و ناودارانی جیهانی ئیسلامی به پێشوه‌چوونی ئایینی له كوردستان‌و، توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی نێوان زانایانی ئایینی كوردستان‌و جیهان، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان میوانداری به‌ڕێز شێخ عبدالناصر ئه‌لجه‌بری زانا‌و سیاسه‌تمه‌دارو كه‌سایه‌تی ناوداری ئیسلامی‌و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات.
شێخ عبدالناصر ئه‌لجه‌بری كه سه‌رۆكی په‌یمانگای ده‌عوه‌ی ئیسلامیه له لوبنان‌و، ئه‌مینداری حه‌ره‌كه‌ی (ئوممه)یه له وڵاتی ناوبراو، دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته كوردستان، له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له زنجیره‌یه‌ك سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌دا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به یاوه‌ری سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له كتێبخانه‌ی قازی ره‌شاد موفتی‌و، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵاتیان كرد‌و، دواتر سه‌ردانی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان‌و، په‌یمانگای زانسته‌ئیسلامیه‌كانی ئێوارانیان به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مه‌و هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانداو به یاوه‌ری سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان پارێزگاری هه‌ولێرو، سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان‌و، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ناوبراو و پارێزگای سلێمانی یان كرد، وێڕای سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی‌و پیاوماقوڵان.
جێگه‌ی باسه: له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ ئه‌لجه‌بری وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به هاتنی بۆ كوردستان، پێشوه‌چوونی ئایینی به‌گرنگ هه‌ڵسه‌نگاندو، له تێكڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانه‌كاندا سه‌رسامی‌و دڵخۆشی خۆی دوپاتده‌كرده‌وه.
|