راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی وهه‌ماهه‌نگی نێوانیان ،شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستامه‌لا خالد مه‌له‌كی وژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لق ویاوه‌ری به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ،هه‌ریه‌ك له لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان ومه‌لبه‌ندی 8ی كۆمه‌لی ئیسلامی ومه‌لبه‌ندی 12ی یه‌كگرتوو وكۆمیته‌ی محه‌للی حزبی شیوعی كوردستانیان به‌سه‌ركرده‌وه وله‌لایه‌ن به‌رپرس وئه‌ندامانی باره‌گاكان به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
شایه‌نی باسكردنه له‌سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كاندا شاندی میوان له‌نزیكه‌وه پیرۆزبای جه‌ژنی قوربانی پێراگه‌یاندن و، ئومێدیان خواست ئه‌وجه‌ژنه ببێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری ماف وداخوازیه‌كان ومایه‌ی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بێت بۆخه‌لكی كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه سیاسیه‌كان سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یانكردوهیوایان خواست ئه‌وجۆره سه‌ردانانه ببنه هۆكاری زیاتر لێك نزیكبونوه‌وه‌وپێكه‌وه هه‌نگاونان بۆبه‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی زیاتری ئاین ونیشتمان په‌روه‌ری له كوردستان .
|