ماوه‌یه‌كه كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه پێشكه‌ش ده‌كات به‌ناوی (به بوێری)، كه تێیدا ئه‌و شتانه ده‌خرێنه روو، كه زیاتر به‌راورده له نێوان مه‌زه‌به جیاواز‌و بۆچوونه‌كانی سه‌ر قورئان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت به‌رنامه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی باش ناڕوات، به‌ایبه‌تی له دورستكردنی گومان له‌سه‌ر ئیسلام‌و به‌جێهێشتنی بینه‌ر له‌گه‌ڵ گومانه‌كان، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌تیه‌كی تووندی لای ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانو مامۆستایانی ئایینی دروست كردووه، بۆ رێگرتن له دروتسبوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی ناسروشتی یه‌كێتی زانایان داوا له كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا ده‌كات، یان به‌رنامه‌كه رابگرن یان چاكسازی له شێوازه‌كه‌ی بكرێت.
له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان رایگه‌یاند: دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌و به‌رنامه‌یه، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری هاووڵاتیانو مامۆستایانی ئایینیمان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ هاتووه، بۆیه ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌وه كرد، به‌تایبه‌تی ئێمه رێزی زۆرمان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه هه‌یه‌و، له هه‌موو ناوچه‌و لقه‌كانی خۆشمان به جددی هاریكاریمان كردوون، بۆیه پێمان وایه په‌یامی ئه‌وان له‌وه گه‌وره‌تره به شتێكی وا له‌ده‌ست بچێت، دیاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته من قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك توانا عوسمان كرد، هه‌روه‌ها رۆژی پێنج شه‌مه (17/11/2011) به نووسراوی ره‌سمی سهرنجو تێبینیه‌كانی خۆمان پێگه‌یاندوون، به بڕوای ئێمه ئه‌و به‌رنامه‌یه كۆمه‌ڵێك كهمو كوڕی تێدایه، بۆ نموونه ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی په‌خشی ده‌كه‌ن له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی وه‌ریان نه‌گرتووه، كه پێویسته ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه بكرێت، كه چ زانكۆیه‌كه یان ناوه‌ندێكی زانستییه، نه‌ك سه‌رچاوه‌ی دژه ئیسلام، هه‌روه‌ها پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له نیوه‌ی به‌رنامه‌كه ئینجا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڤیدیۆیه‌كه په‌خش ده‌كه‌ن، پاشانیش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌ده‌نه میوانه‌كه تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، پێشتریش میوانه‌كه ئاگای له‌و ڤیدیۆیه نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئایهتو فه‌رمووده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته ده‌خاته روو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گووترێت ئه‌وه‌ی قورئان هه‌ڵه‌یه، یان با قسه‌یه‌كی موحه‌مه‌د بۆ خۆشی بێنینه‌وه، بۆیه ئێمه داوامان كردووه، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه نه‌مێنێت باشتره، یان ئه‌گه‌ر بشمێنێت، چاكسازی تێدا بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ڤیدیۆیه‌كه بدرێته میوانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئاماده بكات، چونكه كه‌سمان عیلمی ته‌واو ته‌واوی نییه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌واو بدرێته وه‌ڵامه‌كان، كه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد بكرێته چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ئایهتو فهرموودهكات به ئهدهبو رێزه‌وه بخرێنه روو.
دیاره كاك توانا عوسمان وه‌ڵامێكی جوانی هه‌بوو، بڕیاریدا دانیشتنی خۆیانی له‌سه‌ر بكهنو، ئه‌و پێی وابوو ئه‌وان بۆ ئه‌وه ئه‌و شتانه ده‌خه‌نه روو تا خه‌ڵك ئیشكالی نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكێت ئه‌وا پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له كۆتایی قسه‌كانی گووتی: ئێمه له قسه‌كانی كاك توانا ئه‌و نهفهسهمان وه‌رگرت، كه ئه‌وان نیازیان خراپ نییه، هیوادارین چاكی بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه‌ناڵی نالیا حه‌ز ناكه‌ین ره‌سیدی خۆی له ناو جه‌ماوه‌ر داببه‌زینیت، داواش له مامۆستایانمان ده‌كه‌ین رێز له قسه‌كانیان بگرن، كه ده‌ڵێن: ئێمه مه‌به‌ستمان خراپ نه‌بووه‌و، به‌ڵێنیشیان داوه چاكی بكه‌ن، كه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستیان سوكایه‌تیكردن به دین نه‌بووه.
|