ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 14/11/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامی لق و، مامۆستا مه‌لا أمجد سورچی به‌رپرسی ناوچه‌ی چوار‌و ستافی ناوچه، سه‌ردانێكی مه‌یدانیان بۆ كۆمه‌ڵگای داره‌تو كرد‌و، له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی چه‌ند پێشنیار‌و داواكاریه‌ك بۆ زانایانی ئاینی‌و، له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و، گوێ گرتن له پێشنیار‌و داخوازی‌و گیروگرفته‌كانیان له به‌ڕێوه بردنی كاری پیشه‌ی یان‌و، هه‌م له ڕێزی یه‌كێتی زانایان.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی لق پشتیوانی‌و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌موو ئه‌و داواكاری‌و پێشنیارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت جێ به‌جێ بكرێت، هه‌ر له ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا، به‌رپرسی لق داوای له زانایانی ئه‌م دهڤهرهكرد پابه‌ندبن بهرێنماییو ڕێره‌وی یه‌كێتی زانایان‌و، هه‌وڵدان بۆ زیاتر پاراستنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، یه‌كرێزی زانایانی ئاینی له كۆمه‌ڵگه‌ی داره‌توو .
|