راگه‌یاندن
رێكه‌وتی ١١/١١/٢٠١١ شاندێكی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕِێزان به‌رپرسی ناوچه‌و، ئه‌ندام‌و كارگێڕانی، به‌شداری كرد له پرسه‌ی مامۆستای كۆچكردوو (ملا محمد شێخ گه) كه به‌ڕێزیان ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایان بوو، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی شاد بكات.
له به‌رواری ١٢/١١/٢٠١١ شاندێكی ناوچه‌ی ناوبراو به یاوه‌ری به‌ڕێز به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان و ئه ندامانی، سه‌ردانی لقی (٢٤)ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، پیرۆزبایی جه ژنی قوربانیان ئاراسته كرد.
رۆژی ١٤/١١/٢٠١١ شاندێكی ناوچه كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا مه‌قسودو، مامۆستا مه‌لا سامی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ناوچه‌ی مامۆستایانی شه‌قڵاوه‌و، ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی شه‌قڵاوه‌یان كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی به‌رپرسی ناوچه‌كانیان پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌كردن.
|