راگه‌یاندنی لقی سۆران:
رۆژی 18/11/2011 به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لق، به‌ژداریان كرد له مه‌راسیمی به‌رز راگرتنی ساڵیادی رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵان، كه سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی له باره‌گای سه‌نته‌ر رێكی خستبوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و قایمقامی سۆران به وهكالهتو به‌رێوه‌به‌رانی حكومی‌و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌ی بوون، له وته‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به مافه‌كانی منداڵان له ئیسلام سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید تیشكی خسته سه‌ر كرۆكی بابه‌ته‌كه‌و ئاماژه‌ی به‌و لایه‌نه گرنگانه‌ی په‌یامی ئیسلام سه‌باره‌ت به مافه‌كانی منداڵان كرد.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتی: ئیسلام داكۆكی زۆری له ته‌واوی مافه مرۆییه‌كان كردووه به تایبه‌ت مافی منداڵ، كه ئیسلام له كاتی كۆرپه‌له بوونی تا گه‌وره بوونی رێنمایی تایبه‌تی ده‌ر كردووه.
دواتر باسی له‌و یاسایه كرد كه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی خێزانی خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ناوبراو گوتی: ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵ‌و بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌كه هه‌بووه، راشكاوانه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندارمان گه‌یاندووه، به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان له‌و باره‌وه.
دواتر له‌و مه‌راسیمه سه‌نته‌ری زانایان دیاری رێزلێنانی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی دابه‌ش كرد، كه رۆڵی دیاریان هه‌بووه له شیكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی منداڵ له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه.
|