راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی ساڵیادی رێككه‌وتنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی منداڵان‌و، رێزگرتن له وتاربێژانی چالاكوانی بواری مافه‌كانی منداڵان، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی ده‌ڤه‌ری سۆران‌و ده‌وروبه‌ری خه‌ڵات كرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌رو محمد ئیسماعیل قایمقامی سۆران به وهكالهتو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و هه‌ندێ له به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له مامۆستایانی ئایینی به‌ژدار بوون.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه وه‌یسی سه‌عید به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی له وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوان، باسی له مه‌به‌ستی مه‌راسیمه‌كه كرد، كه بریتی بوو له رێز گرتن له‌و وتاربێژانه‌ی كه زۆر داكۆكی له مافی منداڵان دهكهنو، تێڕوانینی ئیسلام به‌رامبه‌ر مافه‌كانی منداڵان بۆ خه‌ڵك شیده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ساڵیادی رێككه‌وتنامه‌ی جیهانی بۆ مافه‌كانی منداڵان به پێویستمان زانی وه‌ك سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی رێز له وتاربێژانی چالاكوانی ئه‌و بواره بگرین.
پاشان له وته‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به مافه‌كانی منداڵان‌و هه‌ڵوێستی ئیسلام به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید تیشكی خسته سه‌ر تهوهرهكهو، تێیدا به پێویستی زانی مامۆستایانی ئایینی له وتاره‌كانیان بایه‌خ به پرسی مافه‌كانی منداڵان بدهنو، بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌نه‌وه، كه ئیسلام چ رێزێكی بۆ منداڵان داناوه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به منداڵان له یاسای توند‌و تیژی خێزانی، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سند كرا‌و دووباره هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی له‌مه‌ڕ پڕۆژه‌كه بۆ ئاماده‌بووان روون كرده‌وه.
دواتر به دابه‌ش كردنی دیاری رێزلێنان به سه‌ر 10 مامۆستای ئایینی سنووری سۆران‌و ده‌وروبه‌ری كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات.
|