شه‌قڵاوه‌: مامۆستا مه‌لا محمد شه‌قڵاوه‌یی كۆچی دوایی كرد‌و شاندێكی لق به‌شداری پرسه‌كه‌ ده‌بن


راگه‌ یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌
شه‌وی شه‌ممه‌ ١١-١٢/١١/٢٠١١ به‌ رازی بوون به‌ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارو، دڵێكی پڕ له‌ خه‌مه‌وه‌، مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا گه شه‌قڵاوه‌یی، به‌ نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردو، گه‌رایه‌وه‌ به‌ر دلۆڤانی قاپی په‌روه‌ردگار.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌، به‌ گه‌رمی به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد، كه‌ له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌ ئایینی یه‌كانی شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.