دوو گه‌نجی به‌ریتانیا، كه پیشه‌یان ئه‌وه بووه له موسڵمانه به ته‌مه‌نه‌كان بده‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتی له‌نده‌ن، درانه دادگا‌و زیندانی كران.
لیۆن ئیلكۆكو حه‌مزه لینوای، هێڕیان كردۆته سه‌ر چه‌ندین موسڵمانی به ته‌مه‌ن، تا وای لێهاتبوو ئه‌وه ببێته پیشهیانو، ئه‌مه‌شیان به مۆبایله‌كانیانه‌وه به وێنه‌وه تۆمار دهكردو، له نێو براده‌ره‌كانیان بڵاوده‌كرده‌وه. به‌تایبه‌تی كه هێڕشیان كردبووه سه‌ر موسڵمانێكی به‌ریتانی ئه‌ناوی (ئه‌كره‌م حه‌ق) له ته‌مه‌نی (67) ساڵی، كه خۆیی‌و نه‌وه 3 ساڵیه‌كه‌ی له‌پێش ده‌رگای مزگه‌وتی له‌نده‌ن دانیشتبوون، به شێوه‌یه‌ك لێیان داوه، له‌گه‌ڵ لێدانی گاڵته دهكهنو، كچه‌كه‌ش هه‌ر خۆی له باوه‌شی باپیری ده‌گرێت، تا وای لێهات به‌هۆی لێدانه‌وه شه‌هید كرا.
پێشتریش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هێرشیان كردبوه سه‌ر دوو هاوسه‌ری ئاسیایی له ناو ماڵهكهیانو لێیان دابوون.
بۆیه دادگا بڕیاری دا ئیلكۆك بۆ چوار ساڵ‌و نیو، لینواییش سێ ساڵ‌و نیو زیندانی بكرێن، ئه‌وه‌ی جێی تێبینی بوو هیچ كامیان نه قسه‌یان كرد‌و نه په‌شیمانیش بوون له كاره‌كانیان.
|