86 قوتابی له كۆلێژه‌كانی سه‌ر به ئه‌زهه‌ر ده‌رچوون، كه زمانی ئینگلیزیان خوێندووه‌و فێری قسه‌پێكردن بوونه.
له نێویاندا 3 قوتابی به یه‌كه‌م ده‌رچوون، كه كوردێكی تێدایه به‌ناوی (مه‌حمودی كوردی)، ئه‌وان قوتابیانه سێ ساڵه به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری بهریتانیو باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئه‌زهه‌ر بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنن.
بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه ئه‌و به‌رنامه‌یان داناوه، كه به‌هۆیه‌وه قوتابیان له وانه‌ی پسپۆڕی خۆیان لیسانس وهردهگرنو، له هه‌مان كاتیش‌دا به چاكی فێری زمانی ئینگلیزی ده‌بن.
مه‌حمود كوردی له‌گه‌ڵ دوو قوتابی دیكه بۆ خوێندنی ماسته‌ر له به‌ریتانیا وه‌رگیراون له ئه‌ده‌بیاتی موقارندا.
له دیمانه‌یه‌كی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا ده‌ڵێت: په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه، له نێو كۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا بژیم‌و، هه‌وڵده‌ده‌م وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئیسلام‌و ئه‌زهه‌ریان پێبگه‌یه‌نم.
ئامانجی ئه‌زهه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه، چه‌ند قوتابیه‌ك به زمانه‌كانی دیكه پێبگه‌یه‌نێت‌و، بتوانن به زمانی وڵاتان به‌رنامه‌ی نهرمو نیانی ئیسلام بڵاوبكه‌نه‌وه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر له مه‌راسیمه‌كه گووتی: ئه‌و پڕۆژه‌یه خه‌ونێك بوو هاته‌دی‌و، بناغهشه بۆ بانگخوازانێك بتوانن بهتێگهییشتنهوه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بژین.
له‌لای خۆیه‌وه دومهنیك ئیسكویس، باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له وته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌و پڕۆژه‌یه ئامرازی تێگه‌ییشتن له‌گه‌ڵ موسڵمانان‌و نا موسڵمانان ده‌داته بانگخوازان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی دروستی ئیسلام له چوارچێوه‌ی وه‌سه‌تیه‌تی ئه‌زهه‌ر به زمانی ئینگلیزی روونبكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌رفه‌ت ده‌داته ئه‌وانه‌ی ناتوانن به عه‌ره‌بی قسه بكه‌ن چاكتر له ئیسلام تێبگه‌ن، كه ئه‌مه‌ش بۆ رۆژئاوا به گشتی‌و به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی زۆر گرنگه.
|