پیرۆزی وگەورەیی شەوی بەرات.

ئەمشەو شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە شەوی پیرۆزی بەراتەو دوعاو پارانەوەو داوای لێخۆش بوون و نوقڵ و چکلێت بەخشینەوت بیر نەچێ.

دوعا بۆ خۆت و موسڵمانان و خواڕاگرانی غەززە و تێکۆشەرانی بەرەی حەق و بۆ خوا لێبڕان، نوقڵ و چکلێتیش بۆ منداڵانی چاوگەش و ڕۆح پاک.

لە گەورەیی و پیرۆزی ئەم شەو، عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه، عن رسول الله - صلى الله عليه وسلم - قال: "إِنَّ اللَّهَ لَيَطَّلِعُ فِي لَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ، فَيَغْفِرُ لِجَمِيعِ خَلْقِهِ، إِلَّا لِمُشْرِكٍ أَوْ مُشَاحِنٍ" رواه ابن ماجه وغيرُه،  وهو حديث حسن بشواهده. بەڕاستی خودا لە شەوی ناوەڕاستی شەعبان بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ەرجەم دروستکراوەکانی دەردەکات، جگە لە موشریکێک و کەسێکی ئینکاری کەری حەقیقەت.

هەروەها لەگەورەیی و پیرۆزی ئەم شەوە دەفەرمووێت لە فەرموودەیەکی درێژی دایکمان عائیشە(رضی الله عنه). دەگێڕێتەوە فَقَالَ: " أَتَدْرِينَ أَيَّ لَيْلَةٍ هَذِهِ؟ "، قُلْتُ: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: "هَذِهِ لَيْلَةُ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ، إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَطْلُعُ عَلَى عِبَادِهِ فِي لَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ فَيَغْفِرُ لِلْمُسْتَغْفِرِينَ، وَيَرْحَمُ الْمُسْتَرْحِمِينَ، وَيُؤَخِّرُ أَهْلَ الْحِقْدِ كَمَا هُمْ ". رواه البيهقي في شعب الإيمان (5/ 361)، وقال: هذا مرسل جيد.

وتی: دەزانی ئەمە چ شەوێکە؟، وتم: خودا و پێغەمبەرەکەی باشترین دەزانن، وتی: ئەمە شەوی ناوەڕاستی شەعبانە، بەڕاستی خودای گەورە سەیری بەندەکانی دەکات.. لەسەر شەوی ناوەڕاستی شەعبان، لەو کەسانە خۆش دەبێت کە داوای لێبوردن دەکەن، ڕەحم بەو کەسانە دەکات کە داوای ڕەحم دەکەن، وە کاتێکی خۆش بە خەڵکی ڕق و کینە وەک خۆیان دەبەخشێت.

ئەو دیمەنە جوانەی لە مێژووی کوردەواریدا هەبوو ڕێک هەڵقوڵاوی ئەم فەزڵ وجوانییەی ناو ئەم دەقە جوانانە بوو، گوزارش کردن لە رەحم و بەزەیی بۆ منداڵان لەوەدا نیشان دەدرا کە دەرگاکەیان دەخستە سەرپشت و بە نوقڵێک یان چکلێتێک یان نان وکەرەیەک یان گوێز و کشمیشێک دڵی منداڵانیان خۆشدەکر ئەم ئیستیکاکێەتە و نیشاندانی دیوە جوانەی تێگەیشتن باڵاترین جوانیەکانی تێگەیشتن بوو بۆ دین، ئاخر بیرمان نەچێت نوێژ کە فەرزە خاڵێ نیێە لەم جوانییە بەشێک لە نوێژ هەیئاتە تەنها بۆ جوانکردنی لایەنی نوێژە نەشکرێت کێشە دروست ناکات، بۆیە شەوی بەرات پڕیەتی لەجوان و بەرەکەت با لەدەستی خۆمانی نەدەین.