لەیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی شاری ڕانیەی قارەمان کەمێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٩١/٣/٥ دا بەبیر هەموو جەماوەری شاری ڕانیەو کوردستانی دەهێنمەوە کەیەکەم هاوارو دەنگی اللە أکبر لەبڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانیەوە بوو ڕژێمی بەعسی تۆقاندو بووە هۆی ڕاپەڕینی جەماوەری شاری ڕانیەی قارەمان بەرەو ڕوی دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو ، بۆیە داواکارین کەمزگەوتی گەورەی ڕانیە بکرێتە سومبول و ڕەمزی ڕاپەڕین بۆيه داواكارين لەلایەن هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان کەپێک دێن لەسەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان، چونکە مزگەوتی گەورەی ڕۆڵێکی یەکجار زۆر گەورەو کاریگەرو بەرچاوی هەبوو لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی کەهەردەم پێشەنگ بوون لەگشت شۆڕشەکاندا ، لەڕاپەڕینیش لەیەکەم دەستەی سەرپەرشتیاری ڕاپەڕین کەلەمزگەوتی گەورەی ڕانیە ( ٣ )یان مامۆستای ئاینی بون لەو ( ١١ ) کەسانەی کەبەنوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەکان هەڵسا بون بەسەرپەرشتیاری کردنی ڕاپەڕین ، بۆیە مامۆستایانی ئاینی و مزگەوت دوو ڕەمزی دیارو بەرچاوی ڕاپەڕینن لەگشت شۆڕشەکان و هەمیشە جێگای ڕێزن . ئەمڕۆ ۳۳ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاپەڕین و سەرهەڵدانی پڕشکۆی ۵ ی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱، بەم بۆنە پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و شاری ڕانیەی قارەمان دەکەین کە ڕاپەڕینیان نەخشاند و تاجی سەرکەوتن و بڵێسەی ڕاپەڕینیان گەیاندە هەموو بستێکی کوردستان. دکتۆر ٳبراهیم ملا عبدالباقی هەرتەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین |