١- وشەی قنوت بەمانای (دوعا) (گەردنكەچی) (بێدەنگی) (بەردەوامی لەسەر خواپەرستی) دێت. ٢-وەتر یان ویتر، ھەردولای دروستە و (الوَتر عند اهل الحجاز) و (الوِتر عند تميم واهل نجد) ٣- قنوت لەنوێژی ویتردا سوننەتە، لای ھەندێك لە زانایان لەسەرەتای ڕەمەزانەوە و لای ھەندێكیشیان لەدوای پازدەی ڕەمەزانەوە دەستپێدەكات، وەكو چۆن لای ھێندێكیان بەدرێژایی ساڵ سوننەتە. ھەڵبەت ھەرسێ مەزھەبەكە بەڵگەو مەدڕەكی خۆیان ھەیە —لێرە مەجالی باسكردنیان نیە— ئەوەی لەھەرێم زیاتر پەیڕەودەكرێ فەتوای مەزھەبی شافعیە —ڕەحمەتی لەسەر بێت —كەلەدوای پازدەوە سوننەتە، واتە لە شەوی شازدەوە. ٤- ئەوەی كە پێویستە ھەڵوەستەی لەسەر بكەین لە بابەتی قنوت ئەو درێژكردنەوە یان ڕاستتر بڵێین درێژدادڕیە زۆر و ئەو شێوازە شیعریەیە كە لە بەشێكی زۆری مزگەوتەكان لەوڵاتی ئێمە و لە وڵاتانی تریش دەبینرێ كە وای كردووە بە مەدح و شانازیەوە بگوترێ قنوتی فڵان شێخ درێژترە لەھی فڵان كەواتە ئەو چاكترە، ئەمەش بۆ خەڵكی بەتەمەن و نەخۆش و ئەوانەشی باوەڕیان بەو ھەموو درێژكردنەوە نیە بێزاركەر و ناخۆشە، بۆیە لەوبارەیەوە چەند زانیاریەك دەخەمە خزمەتتان بە ھیوای ئەوەی بەھەموان ھەوڵی گەڕانەوە سەر سوننەت و ئەسڵەشەرعیەكەی قنوت بدەین: +- ئەوشێوازەی خۆشەویستمان درودی خوای لەسەر كە فێری نەوەكەی خۆی حەسەنی ی كوڕی عەلی كرد كورت و پوخت و مانادار بووە، سەیركەن: عن الْحَسَن بْن عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قال : عَلَّمَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَلِمَاتٍ أَقُولُهُنَّ فِي قُنُوتِ الْوِتْرِ : ( اللَّهُمَّ اهْدِنِي فِيمَنْ هَدَيْتَ ، وَعَافِنِي فِيمَنْ عَافَيْتَ ، وَتَوَلَّنِي فِيمَنْ تَوَلَّيْتَ ، وَبَارِكْ لِي فِيمَا أَعْطَيْتَ ، وَقِنِي شَرَّ مَا قَضَيْتَ ، فإِنَّكَ تَقْضِي وَلا يُقْضَى عَلَيْكَ ، وَإِنَّهُ لا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ ، وَلا يَعِزُّ مَنْ عَادَيْتَ ، تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ ) . رواه أبو داود (1425) والترمذي (464) وحسنه ، وصححه ابن عبد البر في"الاستذكار" (2/285)والنووي في "الأذكار" (86) . لەڕاستیدا كەسێك لەمانای ئەو چەند ڕستەیە تێبگات دەزانێ ھەرچی چاكەی دونیا و قیامەت ھەیە پێغەمبەر فێری نەوەكەی خۆی كردووە و داوای كردووە، ئەمەش بەرھەمی ئەوەیە كە پێغەمبەر جوامع الكلم ی ھەبووە. +- قنوتی عومەری كوڕی خەتتاب ڕەزای خوای لەسەر بێت، (اللهم إنا نستعينك، ونستغفرك، ونستهديك، ونؤمن بك، ونتوكل عليك، ونثني عليك الخير كله، نشكرك ولا نكفرك، ونخلع ونترك من يفجرك، اللهم إياك نعبد، ولك نصلي ونسجد، وإليك نسعى ونحفد، نرجو رحمتك، ونخشى عذابك، إن عذابك بالكفار ملحق، اللهم عذب كفرة أهل الكتاب الذين يصدون عن سبيلك، ويكذبون رسلك، ويقاتلون أولياءك، اللهم اغفر للمؤمنين والمؤمنات، والمسلمين والمسلمات، وأصلح ذات بينهم، وألف بين قلوبهم، واجعل في قلوبهم الإيمان والحكمة، وثبتهم على ملة رسولك، وأوزعهم أن يوفوا بعهدك الذي عاهدتهم عليه، وانصرهم على عدوك وعدوهم، إله الحق، واجعلنا منهم) رواه البيهقي، قال الإمام النووي رحمه الله: "ويستحب أن يصلي على النبي صلى الله عليه وسلم بعد الدعاء" [المجموع 3/ 493]. +- زۆری زانایان دەفەرموون سوننەتە ئەگەر خەڵكەكە دیاریكراوبن و ڕازی بن ئیمام ھەردوو دوعایەكە لە قنوتدا بخوێنێ، ئەگەرنا ھەر دوعای پێغەمبەر دەخوێنێ، تەنانەت سوڵتانی عولەما عیززی كوڕی عبدالاسلام ڕای وایە نابێ ھیچ لەسەردوعای خۆشەویست زیاد و كەم بكەی و ئەوەندە بەسە. (ولا ينبغي أن يزاد على رسول الله صلى الله عليه وسلم في القنوت شيء ولا ينقص) وە ئیمام نەوەوی لە مەجموعدافەرمویەتی: كاتێك ئیمام ھەردوو دوعاكە دەخوێنێ لە قنوتدا كە بەتەنھا بێت یان نوێژ بۆ كۆمەڵێكی دیاریكراو بكات و ئەوانیش ڕازی بن ئەگەرنا مەكڕوھەو نابێ قنوت درێژ بكرێتەوە وەكو چۆن نابێ تەحیاتی یەكەم درێژبكرێتەوە. وەئەگەر كەسێك ھەردوو دوعاكەی تێكەڵكردن دەبێ بەڕەزامەندی نوێژخوێنان بێت ئەگینا داخڵی كەڕاھەت دەبێت. لەكۆتاییدا: دوعاو پاڕانەوە تا بە نھێنی و دڵئاگاییەوە بێت زیاتر ئەمەلی قبوڵبونی لێدەكرێت و بۆیە دەكرێ دوای قنوت یان پێش قنوت بەتەنھا بۆخۆت چ دوعایەك دەكەی و چەندە دوعا دەكەی بیكەی بەڵام بەڕاستی ئەو قنوتە شیعری و درێژانەی ئێستا لە زۆر مزگەوت دەخوێنرێ لەكەڕاھەت دەرچوون ھەرچەندە بەدەنگی خۆش و ئیمام و بڵندگۆی باشیش بن. خوای گەورە ھەمومان ھیدایەت بدات و بمان گێڕێ لە ئازاد كراوانی مانگی ڕەمەزان. |