پارتێكی ئوستراڵی پڕوپاگه‌نده‌و ریكلامی خۆی بۆ یه‌ك له پاڵێوراوه‌كانی خۆی راگرت، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له لێدوانه‌كانیدا سوكایه‌تی به پیرۆزیه‌كانی ئیسلام كردووه.
رۆژنامه‌ی(نه‌دوه)ی سعوودی رایگه‌یاندووه: كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ئازادی به ناوی ( دافید باركر) پاڵێوراوی ناوچه‌ی تشیفلیه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌و وڵاته كه له 12ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به ئیسلام كردووه، تێكرای لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی وازیان لێ هێناوه‌و بڕیاریان داوه ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن، چونكه خۆی سه‌ركرده‌ی پارتێكی ئازادیه، چۆن ده‌بێ سوكایه‌تی به پیرۆزی ئایینی‌و خه‌ڵكانێك بكات كه ئیسلامیان هه‌ڵبژاردوه، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و لێداوانه‌ی ناوبراو دژه، له گه‌ڵ سیاسه‌تی پارتی ئازادی‌و له ئازادیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
|