دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10 ی سه‌رله به‌یانی، 4/12/2011 لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی ئیداری و حیزبی و ڕێكخراوه‌یی ناوچه‌كه، مه‌راسیمێكی خه‌ڵات كردنی بۆ كه‌م ئه‌ندامه كاراكانی گه‌رمیان ڕێكخست و به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه به‌شداری له‌و مه‌راسیمه‌دا كرد، له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری كه‌لار.
شایانی باسه: هه‌ر له مهراسیمهكهداو، له پای ئه‌و هاوكاری و بهدهمهوهچونهی له ماوه‌ی ڕابوردودا هه‌یبووه، لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان پێشكه‌ش به مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد
|