راگه‌یاندنی لقی سۆران
رۆژی 7/12/2011لهسهردانێكیدابۆ باره‌گای ناوچه‌ی چۆمانی زانایان، به‌رێز عبدالواحید گوانی قایمقامی قه‌زای چۆمان له‌گه‌ل زانایانی سنوره‌كه كۆبۆیه‌وه .
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز مامۆستا مه‌لا فه‌رمان محه‌مه‌د به‌رپرسی ناوچه‌و،به‌رێز مامۆستامه‌لا یوسف ئهحمهدتێبینهری ئه‌وقافی چۆمان به‌ناوی زانایانی سنوره‌كه وێرای به‌خێرهێنانی خۆشحالی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێزیان ده‌ربری.
دواترله گفتوگۆیه‌كی كراوهدالهگهل مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه ،پێداچونه‌وه به هه‌ماهه‌نگی وپتهوهی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و،جه‌خت له‌سه‌ر زیاتری هاوكاری نێوانیان له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردن وبوژانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوهدانكرنهوه ی ناوچه‌كه كرایه‌وه ،
پاشان له‌سه‌ر روداو‌و ته‌نگژه نه‌خوازراوه‌كانی ناوچه‌ی بادینان هه‌لوه‌سته كرا‌و ،بارودۆخه‌كه به ناهه‌مواری ودلتهنگی بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێم وهاوولاتیان وه‌سفكرا،
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش گیانی هاوكاری وخه‌مخۆری وهه‌روه‌ها به رپرسیاریهتی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی له‌و قۆناغه‌دا به ئه‌ركی هه‌مولایه‌ك وچین وتوێژو حزب ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان زانرا،كه ناكرێ ئه‌من وئارامی كوردستان له ژێر ههرپاساوێك بخرێته به‌ر مه‌ترسیه‌وه ,
هه‌روه‌ك به‌پێویستیان زانی كه به‌هه‌موولایه‌ك هه‌ولبدرێ بۆئاسای كردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌و رووداوه‌كان بخرێنه چوارچێوه‌ی یاساوه بۆئه‌وه‌ی رۆحی برایه‌تی وپێكه‌وه ژیان وسهروهریهكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌بنه قوربانی ده‌ستی خراپه كاری ,
شایه‌نی وتنه له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كی دۆستانهداوبهچهندین سه‌رنج وتێبینیهوه له‌لایه‌ن مامۆستایالنی ئاینیه‌وه كۆبونه‌وه‌كه كۆتای پێهات.
|