راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌رواری 7/12/2011ناوچه‌ی چۆمانی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا فه‌رمان محه‌مه‌د به‌رپرسی ناوچه ،به‌یاوه‌ری تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان به‌رێز مامۆستا مه‌لا یوسف ئه‌حمه‌د سه‌ردانی ناوچه‌ی (پ.د.ك) كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه به‌رێز محسن سه‌دیق وئهندامانهوه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا,
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ل ومه‌رجی سیاسی وئه‌منی هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه كرا‌و، روداوه‌كانی زاخۆ‌و ناوچه‌كه به‌گرنگیه‌وه ههلوهستهیان له‌سه‌ركرا.
هه‌روه‌ك هه‌ردوولا هاورایی خۆیان بۆپاراستنی ره‌وشی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری وباسیان له‌زیاتر هه‌ماهه‌نگی ونزیكبونهوهی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌پێناو زیاتر خرمهتكردن ودوركه‌وتنه‌وه له‌توندو تیژی كرده‌وه كه‌هه‌میشه ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی وكاولكاری بۆهاوولاتیان.
ههرلهكۆبونهوهكهداچهمكی برایه‌تی وهاونیشتمانی جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه وسه‌روه‌ری یاساش كرایه چاره‌سه‌ری كێشه‌و ناكۆكیه‌كان وبهتایبهتیش روداوه ناخۆشه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان ،كهرهوشێكی نائاسای به‌دوای خۆی داهێنا.
له‌كۆتایدا ناوچه‌ی پارتی دوباره خۆشحالی خۆیان ده‌ربری بۆئهوسهردانهوهیوایان خواست ئه‌وجۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
|