راگه‌یاندنی لقی سۆران
رۆژی 7/12/2011كۆمیته‌ی خه‌لیفانی (ی.ن.ك) سه‌ردانی ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه به‌رێز مامۆستا مه‌لا كامه‌ران سه‌لام به‌رپرسی ناوچه‌و ئه‌ندامانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكی نێوانیانداباس له‌هه‌ماهه‌نگی وتوندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه‌و، رۆلی زانایان ولایه‌نه سیاسیه‌كان وسه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان له‌مه‌ڕ رووداو پێشهاته‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.
ههروههاههردوولا هاورای خۆیان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌رێگه‌ی یاساوه راگهیاندو ،ئومێدیان خواست كێشه‌كان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری وهێمن وئارامی بچێته پێشه‌وه.
له كۆتای دانیشتنه‌كه‌دا ناوچه‌ی خه‌لیفانی زانایان سوپاسگوزاری خۆی بۆسهردانهكهی كۆمیته نیشاندا‌و هیوایان خواست سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وامبن بۆزیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوانیان.
|