راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا، كه زانایانی ئایینی ئیسلام و مه‌سیحی و مامۆستایانی زانكۆ و به‌رپرسانی سنوره‌كه ئاماده‌یبوون، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و رووداوه‌كانی هه‌ینی رابردوو له ناوچه‌ی بادینان كرا. هه‌موو لایه‌ك كۆك بوون له‌سه‌ر دروستنه‌كردنی ئاژاوه و كاره تێكدهرهكانیشیان به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره دانا، هه‌روه‌ك هیواشیان خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌وڵی پاراستنی ئه‌زموونی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
له به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا باس له ره‌وشی ئایینی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی كرا، كوردستانیان به مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی دانا و جه‌ختییان له‌سه‌ر پارێزگاری له‌و پێكه‌وه‌ژیانه كرده‌وه و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی سنورهكهشیان به‌رز نرخاند، كه هه‌میشه فاكته‌ری سه‌ره‌كی هێمنی و ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیان بوونه و ده‌ڤه‌ری سۆرانیش به نموونه‌یه‌كی زیندوو جوانی ئه‌و بواره‌یان وه‌سف كرد.
لای خۆشییه‌وه وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆی ده‌ربڕی بۆ زیاتر بایه‌خ دان به پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان. |