دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حزبه كوردستانیه‌كان له (6/12/2011) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و تاتوێكردنی دوایین رووداوه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی بادینان، له‌لایه‌ن حزبه كوردستانیه ئاماده‌بووه‌كان لێژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ سه‌ردانیكردنی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، لیژنه‌كه پێكهاتبوو له هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و كاك بڵند سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان‌و كاك عه‌بدولقادر بازرگان سكرتێری حزبی چاكسازی تروكمانی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوو یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ری رۆژی چوارشه‌مه (8/12/2011) شاندی ناوبراو سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و دواتریش سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، له‌و باره‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان ئه‌وه‌ی خسته روو، كه هه‌ردوولا بێگومان نایانه‌وێت پشێوی له كوردستان به‌رده‌وام بێت‌و، خه‌ڵك له دوودڵی دڵه‌ڕاوكێ بژیت، بۆیه ئێمه له سه‌ردانی هه‌ردووك مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان راوبۆچوونی هه‌ردوولامان وه‌رگرت، هه‌روه‌ك بۆ هه‌ردوولاش جهغتمان كرده‌وه، كه ناكرێ ئه‌م حاڵه به‌رده‌وام بێت‌و، پێویسته به به‌رپرسانه دۆخه‌كه هێوربكرێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان نه‌شیشارده‌وه، كه له هه‌ردوولا نه‌فه‌سێكی پڕ له به‌رپرسیارێتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه له حه‌جمی خۆی گه‌وره‌تر نه‌كرێت، تا بگه‌نه ئامانجێك، تێیدا یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و، هه‌موو كێشه‌كان به رێگای یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێن‌و، هه‌ردوولاش به‌ڵێنیاندا هاوكار بن‌و، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن كه‌مبكه‌نه‌وه.
|