ئه‌وه ده‌ره‌نجامی وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی 9/12/2011 كه هێما و نیشانه‌كانی پیلانی له‌م جۆره كه‌ش و هه‌وایه سهرناگری چونكه كوردستان پارچه‌یه‌كه له سه‌ر گۆی زه‌وی كه له قورئانی پیرۆز ناوزه‌د كراوه بهلگهشمان * (وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلاً مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ( (29)هود
* (وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْداً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ((44) هود
* ئه‌وه‌ی به‌لگه نه‌ویسته ئه‌و رووداوانه‌ی ناوچه‌ی بادینان به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه له سه‌رتاوه تا كۆتاییهكانیهوه ده‌سه‌لات هیچ سوودێكی لی نابینێ له هیچ بوارێك ته‌نها سه‌رئیشه‌ی پێكهینانی لیژنه‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌بێت كه ئه‌وه‌ش له هه‌ر كوێیه‌ك بێت ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و میلله‌ت روونه‌دانی ده‌خوازێت.
* له به‌ر ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان پیلانێك بوون نه‌ك بیروباوه‌ر و هه‌ستی راسته‌قینه‌ی میلله‌ت بۆیه سه‌ره‌رای هه‌لگیرسانی ئاگرێكی گه‌وه‌ر و هه‌وڵدان بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ سه‌رتاپای كوردستان بۆیه هه‌ر له‌شوێن و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی تینهپهری و كپ بووه‌وه.
* مێژووی واقیعی ئه‌مرۆ سه‌لماندوویه‌تی كه ناوچه‌ی كوردستان له سه‌دا سه‌د رایه‌له‌ی پێكه‌وه‌ژیانی و برایه‌تی ، نه‌ته‌وایه‌تی، ئایینی، ئاینزایی دراوسیه‌تی ئه‌وه‌نده به‌هێزه و ئاوێته‌ی یه‌كتر بوه كه هه‌رگیز پیلان و هێز و تۆری سیخوری و هزری نامۆ ناتوانی تۆزقالێك ئه‌و رایه‌ڵه ئاویتهیه لێكبترازێنی وه ههررووداوێكی له‌م جۆرانه ناتوانی تۆزقالێك ئه‌و پێكهاته پته‌وه بلهرێنێ
* هه‌رچه‌نده مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیران و پیاوچاكان و هزرمه‌ندان له‌سه‌ر تاپای كوردستان دلبریندارن به‌م رووداوانه به‌لام ئاسۆی گه‌شبینی و هێوربوونه‌وه و په‌ند وه‌رگرتن له ده‌روونیان روونتر و به‌هێزتره له رابردوو بۆیه له هه‌ر شوێنه‌ك یه‌كێك له‌و توێژانه‌ی له سه‌روه ناومان هێنان و كهداخوازی هێوربوونه‌وه و ئاشتبوونه‌وه بكات به تاسه‌وه پێشوازی له وتار و پهندادانیان ده‌كه‌ن و سه‌ری گوێرایه‌ڵی و خۆزگه‌و ره‌زامه‌ندی دهلهرێنن، ده‌شزانن ده‌ریای بێ‌بنی ئه‌م وولاته به‌به‌ردێك و دووان ناشلهقێ
ده‌شزانن دره‌ختی هه‌زار ساله‌ی شارستانیه‌تی ره‌گ داكوتاوی سه‌ر پیرۆزترین پارچه زه‌وی له سه‌ر گۆی زه‌وی جیهان بهرهشهبایهك ههلناتهكی.
سلام كریم سیدان
راویژكار
به‌رپرسی راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
|