ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 7/12/2011ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی هه‌رسێ پێكهاته‌ی كورد‌و عهرهبو توركمانی شاری كه‌ركوك سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو، مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی 3 كاتژمێری خایاند، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دوای به‌خێرهێنان، باسی له پوخته‌ی ئهركو رۆڵ‌و كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، پاشان له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باسی له گرنگی تهباییو هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایانی ئایینی كرده‌وه، به تایبه‌ت زانایانی شاری كه‌ركوك‌و، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری ته‌واوی یه‌كێتی زانایان بۆ زانایانی ئایینی شاره‌كه كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه زانایانی ناوبراو، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسی پێشوازیكردنهكهیان، خۆشحاڵی خۆیان به پێشوه‌چوونی ئایینی له هه‌رێم نیشاندا‌و، دواتر ژماره‌یه‌ك سهرنجو تێبینی‌و داخوازیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد.
|