(ئامار به‌هاراتی) ناوی پیاوێكی هیندۆسییهو، ئه‌وه له خه‌ڵكی دیكه جیای ده‌كاته‌وه، كه هه‌رده‌م ده‌ستی راسته‌ی خۆی به‌رزكردۆته‌وه‌و، هه‌رگیز نایهێنێته خواره‌وه.
به‌قسه‌ی ئامار‌و نزیك‌و دۆسته‌كانی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1973 یه‌وه وه‌ك نه‌زرو په‌رستشێك بۆ خواوه‌ندی هیندۆسیه‌كان بڕیاری داوه، كه هه‌رگیز ده‌ستی خۆی نه‌هێنیته خواره‌وه‌و، به یه‌ك ده‌ست ژیانی رۆژانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ببات.
ئێستا‌و دوای تێپه‌ڕینی 38 ساڵ به‌سه‌ر نه‌زره‌كه‌ی، ده‌ستی ئامار له خۆشه‌ویستی بۆ هیندۆسیه‌ت، به شێوه‌یه‌ك ره‌ق بووه، كه ته‌نانه‌ت ئه‌كه‌ر خۆیشی حه‌ز بكات ناتوانێ بیهێنیته خواره‌وه.
|