بنەمای پەیوەست بون بەئیسلام چی یە؟

ئاشکرایە دینێ خودا پێی ڕازییە ،(خودا) ناوی ناوە (ئیسلام).[إِنَّ الدِّينَ عندالله الإِسلام ....] بۆتێگەیشتن لە مەبەستی فەرمانەکانی ئەم دینە ،پێویستیمان بەپێشەوایەتی حەزرەتی محمد هەیە (دروودی خوای لەسەربێ) وەک (پێغەمبەر) دەبێ چاوی لێ بکەین . بەڵام هێشتا وونبویەک هەیە کە دەبێ ، بزانین ،ئەویش ئەمەیە ،کەدینی ئێمە واتە ئیسلام ،لەسەربنەمای یاساو عەقڵ ولۆژیک دەبێ بانگەشەی بۆبکرێ نەک سۆزوعاتیفە . گەرچی ئەمە واتای ئەوەنییە کە بڵێین سۆزوعاتیفە کاریگەری نیە ،یان بڵێین جێگای گرنگی پێدان نیە. بەپێچەوانەوە لەسنوری خۆیدا کاریگەری هەیە ،وەدەتوانێ هۆکارێک بێ بۆبەردەوامی کایەکانی ژیان . بەڵام وەک گوتراوە دەرهاویشتەی عاتیفە وسۆز ،یان (فرمێسک وگریانە )یان (زەردەخەنە وپێکەنینە) بەڵام هەریەکەیان زیادلەسنوری خۆی (نەخۆشیە) واتە (نابێ مرۆڤ بۆهەمووشتێک هەرفرمێسک بڕێژێ وبگری ) وەک چۆن (نابێ بەهەمووشتێکیش هەر ،زەردەخەنەبکات وپێبکەنێ) .لێرەدا کورتەی قسە ،بەم نمونە عەرزدەکەم .

+ شایەتومان : خاڵی دەستپێکی هاتنەناوئیسلامە.

+ نوێژ : شەوڕۆژی پێنج فەڕزە .

+ حەج: لەهەمووتەمەن یەک جار فەڕزە.

+ زەکات:ساڵی یەک جارفەڕزە.

+ ڕۆژوو:ساڵی یەک مانگ فەڕزە.

ئەم چوارچێوانەی شەریعەت دیاری کردوون بۆ ئەم پێنج پایەسەرەکیەی ئیسلام ،کەهەرپێنجیشیان داواکراون .بەدڵنیاییەوە بۆناساندن وپێناسەکردنی هەریەکیانە وەک خۆی .هیچ کامیان لەچوارچێوەی ئەوی تریاندا جێگای نابێتەوە ،بۆیە کاتێک من وتۆ بەسۆزوعاتیفەی خۆمان دەمان هەوێ تێکەڵاویان بکەین بێ سنوریان بکەین ،ئەوسا ، فەوزادەنێینەوە لەسەرخۆمان . کەلەبنەمادا داواکراوی دین نییە.