سایتی زانایان:
به گوێره‌ی هه‌واڵه زانستیه‌كان له ئه‌مڕۆوه مانگیرانی ته‌واو له هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی مانگگیرانه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژه‌وه هاووڵاتیان ناتوانن بیبینن، به‌ڵام دوای رۆژئاوابوون هه‌ستی پی>َهكهنو، له كاتژمێر شه‌شه‌وه به ته‌واوی مانگ ده‌گیرێت.
ئه‌وه كارێكی ئاساییه‌و هیچ مه‌ترسی نییه‌و، گوزارشت له هیچ كاره‌سات‌و رووداوێك ناكات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت رۆژو مانگ دوو نیشانه‌ی خوایین له‌به‌ر مردنی هیچ كه‌سێك ناگیرێن، به‌ڵام وه‌كو پهرستشو عیبادهت، سووننه‌ته هاووڵاتیان له كاتی مانگگیران نوێژی مانگگیران بكه‌ن، وه داوا له مامۆستایانی به‌ڕێزیش ده‌كه‌ین له مزگه‌وته‌كان نوێژی مانگگیران بۆ هاووڵاتیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وانه‌ش كه نوێژی مانگگیران نازانن به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
نوێژه‌كه دوو ركاعه‌ته، نیه‌تی نوێژی مانگگیران ده‌هێنی، ئینجا فاتیحا ده‌خوێنی‌و سووڕه‌تێكی له دواوه ده‌خوێنی، پاشان ده‌چیته ركوع، دوای هه‌ڵستانه‌وه له ركوع، جارێكی دیكه ده‌سته‌كانت ده‌گریته‌وه‌و دووباره فاتیحا ده‌خوێنیته‌وه، ئینجا جارێكی دیكه ده‌چیته‌وه ركوع‌و، هه‌ڵده‌ستیته‌وه، پاش ئه‌وه ئینجا ده‌چیته سه‌جده بردن، دوای دوو سه‌جده‌بردن، هه‌ڵده‌ستیته‌وه، ركاعه‌تێكی دیكه به هه‌مان شێوه ده‌كه‌یت، ئینجا ته‌حیات ده‌خوێنیت‌و، سه‌لام ده‌ده‌یه‌وه.
ئه‌گه‌ر له مزگه‌وت بوو مامۆستا دوو خوتبه ده‌خوێنیته‌وه، كه له روكنه‌كان وه‌كو خوتبه‌ی رۆژی هه‌ینی وایه، له هه‌ردوو وتاره‌كه خه‌ڵكی هان ده‌دا بۆ تۆبه‌كردن‌و په‌شیمانبوونه‌وه له گوناه.
هه‌روه‌ها له نوێژی مانگگیران به ده‌نگ قورئان ده‌خوێنێت.
|