راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به ئامانجی بایه‌خدان به مافه‌كانی مرۆڤ‌و به‌رز راگرتنی ساڵیادی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به رێزگرتن له وتاربێژانی چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ رێك خست.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان محمد ئیسماعیل قایمقامی سۆران به وهكالهتو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و وه‌یسی سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌ری مافی مرۆڤ له سۆران‌و هه‌ندێ له به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له مامۆستایانی ئایینی به‌ژدار بوون.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف له وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان، باسی له ئامانجی مه‌راسیمه كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی به‌رز راگرتنی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، كه هه‌موو لایه‌ك پێویسته به‌رپرسیارانه كاری له پێناو بكه‌ین‌و هۆشیاری پتری له باره‌وه بخه‌ینه ڕوو، دواتریش به ئه‌ركی زانی كه رێز له‌و وتاربێژانه بگیرێ كه زۆر داكۆكی له مافی مرۆڤ دهكهنو، تێڕوانینی ئیسلام به‌رامبه‌ر مافه‌كان‌و ناوه‌رۆكی مافه‌كانی مرۆڤ له جاڕنامه‌ی جیهانی بۆ خه‌ڵك شیده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ساڵیادی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌دا، به پێویستمان زانی وه‌ك سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی رێز له وتاربێژانی چالاكوانی ئه‌و بواره بگرین‌و دیاری رێزلێنانیان پێشكه‌ش بكه‌ین.
دواتر محمد ئیسناعیل قایمقامی سۆران به وه‌كاله‌ت وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا باسی له‌و جارنامه‌یه كرد، كه گه‌لان له پێواناو خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی دایانناوه.
پاشان له وته‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ‌و هه‌ڵوێستی ئیسلام به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید تیشكی خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی تهوهرهكهو، تێیدا تێڕوانینی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه خسته ڕوو، به پێویستیشی زانی مامۆستایانی ئایینی له وتاره‌كانیان بایه‌خ به پرسی مافه‌كانی مرۆڤ بدهنو، بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌نه‌وه، كه ئیسلام چ رێزێكی شكۆدارو تایبه‌تمه‌ندی بۆ مرۆڤ داناوه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له ره‌هه‌ندی پێكه‌وه‌ژیان كرد، كه پێویستی‌و داخوازیه‌كی شهرعیو مرۆیی‌و نیشتنمانیه، ده‌بێ هه‌موومان كاری له پێناودا بكه‌ین، به تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌ی ئێستاماندا زۆر گرنگه مامۆستایانی ئایینی رۆڵی خۆیان كاراتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌هه‌نده‌ی پێكه‌وه‌ژیان په‌ره پێ بدهنو گیانی لێبورده‌یی ته‌ساموح له‌ناو كۆمه‌ڵگه زیاتر بڵاوبكه‌نه‌وه.
دواتریش به دابه‌ش كردنی دیاری رێزلێنان به سه‌ر 10 مامۆستای ئایینی سنووری سۆران‌و ده‌وروبه‌ری كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات.
|