زانایان: له مه‌راسمێكدا كه سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی له سۆران سازی دا، به مه‌به‌ستی رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ‌و جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و به‌رز نرخاندنی رۆڵی زانایان له هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و مافانه‌ی ئیسلام بۆ مرۆڤی دیاری كردووه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له به‌شێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا به وتارێك سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسلامدا به‌ژداری كرد، سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌ی وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری ناوبراو بۆ سازدانی ئه‌و جۆره رێزگرتنانه، باسی له گرنگی‌و بایه‌خی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كرد‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، كه پێویسته وڵاتان پێوه‌ی بابه‌ند بن‌و ناوه‌رۆكی ئه‌و جارنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، دواتر به‌درێژی باسی له‌و ده‌قانه كرد، كه ئیسلام وه‌ك رێزگرتنێك بۆ تێكڕای مرۆڤایه‌تی ئاماژه‌ی پێكردووه‌و، چه‌ندین پرهنسیپو بنه‌مای گرنگیان تێدایه سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئیسلام هه‌موو مافه‌كانی دیاری كردووه‌و، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام خوای گه‌وره وه‌ك مرۆڤ رێزی بۆ تێكڕای ئاده‌میزاد داناوه، پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریشمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت، كاتێ كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌و برایه‌تی دروست كرد‌و ده‌ستووری مه‌دینه‌ی ئیمزا كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن‌و بۆ پێكه‌وه‌ژیان‌و قبوڵكردنی یه‌كتری مرۆڤه‌كان بوو به جیاوازی بیر‌و بۆچوونه‌كانه‌وه.
له به‌شێكی تری قه‌سه‌كانیدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی گوتیشی: پێویسته مامۆستایانی ئایینی وه‌ك چۆن درێغیان نه‌كردووه، له هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، ئه‌ركه زیاتر رۆڵ ببینن له ناساندنی مافه‌كانی مرۆڤ له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌رچاومان روون بێت له‌و رێزه زۆره‌ی ئیسلام بۆ مرۆڤی داناوه.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك مرۆڤ سێ بنه‌مای گرنگ هه‌یه كۆمان ده‌كاته‌وه، كه بریتین: له برایه‌تی مرۆیی‌و ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی، كه ده‌كرێ ئه‌مه بكه‌ینه بناغه‌یه‌كی گرنگ بۆ مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیان‌و قبوڵكردنی جیاوازیه‌كان.
|