...... بەداخەوە خەڵکێکی زۆر تەنها بۆ دەسکەوتنی بڕێک قازانج خزاوەتە ناو مامەڵەی حەرام و ئەو جۆرە مامەڵە ئەلیکترۆنیەی لەرووی شەرعییەوە بنەمایەکی دروستی نیە، چەندین جار ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک و سەلامەتبوونی ماڵ و سامانیان، فەتوای حەرامێتی چەندین جۆر مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی و بەشداریکردن لەهەندێ کۆمپانیای نادیار داوە، بەڵام خەڵک کەمتر بە پیر ئەو روونکردنەوە شەرعییانە هات، دواجار ئیفلاسیان کرد‌و زیانی زۆریان لە خۆیان دا. مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی وەک مامەڵەکانی: (ياری لۆتۆ، تحدی- پێشبڕکێی ناو تیک‌تۆک و وەن کۆین و هامستەر کۆمبات و نۆتکۆین و بت کۆین و پای کۆین... هتد) حەرامن و دروست نین. هەروەها بەشداریکردن لە کۆمپانیاکانی (کیونێت و مێگاهۆڵدین و فۆرِێڤەرو یونیک فاینس و سیلوانا دایمۆندو سەیف هۆم و DXN ....هتد) بەهەمان شێوە حەرامەو جائیز نیە، چونکە: زۆربەی ئەو جۆرە مامەڵانەی لە رێی هەڕەمی و شەبەکییەوە دەکرێن، وێڕای مەترسی داروخانی ئابووری و سەرمایەی تاک، سووخۆری- ریباو شێوازی ناشەرعی لەخۆ دەگرێت و بە دراوی گریمانەیی مەشهورن و ئاڵۆزی و نادیاری و گومان و ناروونی و هەڵخەڵەتاندن و فێڵی زۆریان تێدایە، گوایە لەرێی بەشداری و مەرجی پێشوەختەو کڕینی کاڵاو بوون بە ئەندام و کۆکردنەوەی کۆین پارەت دەست دەکەوێت، زۆربەیان له سه‌ر بنه‌مای ڕیكلامی تاكه كه‌سی و به مه‌به‌ستی پێكهینانی بازاڕێكی ڕكابه‌ر دامه‌زراون و به مه‌رجی كڕینی هه‌ندێ (كاڵا) رێگه به خوازیاران ده‌دەن به‌شدار بن. ئه‌م جۆره مامه‌ڵانە لەبەر ئەوەی مامه‌ڵه‌ی به مه‌رج‌و ناڕوونی له داهاتووی مامه‌ڵه‌كه‌و، دڵه‌ڕاوكێ‌و، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و، فه‌وتانی سه‌رمایه‌و مایه‌پووچبوون‌و، جۆرێك له قومارو فێڵ و غه‌ش و غەڕەڕو قازانج كردن له‌سه‌ر حیسابی به‌شدار بووانی تێدایە دروست نین. لە لایەکی تریشەوە زیان به ئابووری وڵات ده‌گه‌ینێت، چونكه ساڵانه به ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌م وڵاته ره‌وانه‌ی ئه‌م وڵاتانه ده‌كرێت كه گوایە حیسابی بانكی كۆمپانیاكه‌ی لێ یه، به بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین خزمه‌ت به وڵاتی به‌شدار بووه‌كه بكرێت، و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵاتێك ده‌كه‌وێت.. ئه‌م جۆره دراوانه و مامه‌ڵه پێوه‌كردنیان پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تن، كه یه‌كێك له‌و مه‌به‌سته باڵایانه پاریزگاری كردنه له ماڵ و سامان به هه‌موو جۆره‌كانی پارێزگاریكردن. پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریش - صلی الله علیه وسلم -ده‌فه‌رموێت: (لا ضرر ولا ضرار)، واته: نه زه‌ره‌ر به‌كه‌س بگه‌ینه‌و نه كه‌سیش زه‌ره‌رت پی بگه‌یه‌نێت. ئه‌م جۆره كڕین و فرۆشتانه جۆرێك له (غرر- فریودان) ی تێدایه‌و، سه‌رچاوه‌كانی فه‌رمووده ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه: (نه‌ی رسول الله صلی الله علیه و سلم عن الغرر) رواه مسلم. بۆیە تکام وایە توخنی ئەم جۆرە مامەڵەکردنانە نەکەون و حیساب بۆ دینداری خۆتان بکەن و بە قەست خۆتان مەخەنە ناو حەڕام و زیانی ماددی و گێژاوێکی نادیار‌و مامەڵەی نادروست و نا شەرعییەوە.. ..... مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان ۸ی تەمـــوزی ۲٠۲٤ز ۲ی موحەرەم ۱٤٤٦ک |