سلێمانی (PNA) – سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی ماساژ له‌شاری سلێمانی داخران و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری سلێمانی ده‌ڵێـت: داخرانی سه‌نته‌ره‌كان كاتییه و په‌یوه‌سته به‌نه‌بوونی چه‌ند مه‌رجێكی كاركردنیان.
بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری سلێمانی، مستەفا حەمە رەحیم بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: لەسلێمانی ١٨ سەنتەری ماساژ هه‌ن كه سێ سەنتەریان لەناو ھۆتێلەکاندان و ١٥ دیکە لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدان. به‌هۆی نەشیاوی جێگاکانیانەوە، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌نته‌رانه لە پێنج شەممەی ڕابردو داخراون، تا ئەو کاتەی ڕێنماییه‌كانی ئێمە داوامانکردووە، جێبەجێی دەکەن ده‌رفه‌تی كاركردنه‌وه‌یان پێ نادرێـت.
سەبارەت بەرێنماییە تازه‌كان، مسته‌فا حه‌مه ره‌حیم ئاماژەیدا: سەنتەرەکانی ماساژ لەمەوبەدوا نابێت تەنیا شوێنی ماساژ بن، بەڵکو دەبێت شوێنی رەشاقەو ماساژ بن و ھەندێک ئامێری وەرزشی و ساونای تێدا بێت، ئەمە سەرەڕای دانانی کامێرای چاودێری و پاسەوانی تایبەتی خۆیان و چەند رێوشوێنێکی دیکە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت:"لە شاری سلێمانی ١٨ شوێنی ماساژ مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوەو ئیتر مۆڵەت بەشوێنی دیکە نادرێت، چونکە شاری سلێمانی ئەوەندەی بەسە".
نه‌به‌ز محه‌ممه‌د / م . ت
|