راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوونی مامۆستایانی ئاینی به زانست وته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و شاره‌زابوونیان له جیهانی كۆمپیۆتهرو تۆڕی ئه‌نته‌رنێت،
رۆژی 10/12/2011 له ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و، به هه‌ماهه‌نگی خانه‌ی فه‌رهه‌نگی چۆمان، ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان خولێكی یه‌ك مانگه‌ی بۆ زیاتر له بیست مامۆستای ئاینی سنوره‌كه‌ی كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له ده‌ستپێك و كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا فه‌رمان محه‌مه‌د به‌رپرسی ناوچه رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله به‌شێكه له‌و كار‌و چاڵاكیانه‌ی كه له پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی زانایانمان له سنوره‌كه ناوه‌ناوه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین و، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوشدا به پشتیوانی خوا، پاشان خه‌مخۆرانی زانایان په‌ره به‌وجۆره خولانه بده‌ین و، خزمه‌تی زیاتر له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌مان بگه‌یه‌نین.
له به‌رامبه‌ردا به‌شداربوانی خوله‌كه سوپاسگوزاری خۆیان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌ی چۆمانی زانایان و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران و، خانه‌ی فه‌رهه‌نگی چۆمان ده‌ربڕی و، هیوایان خواست ئه‌و جۆره خولانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
|