راگه‌یاندنی لق:
له سه‌ردانێكیدا بۆ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، شاندێكی لقی سۆران كه پێكهاتبوو، له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی، مه‌لا مه‌لحم گه‌ردی، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێرانی لق، له نزیكه‌وه پیرۆزبایی لقیان گه‌یانده یه‌كێتیه‌كه‌و، هیوای به‌ره‌وپێشچوون وكاری رێكخراوه‌یی زیاتر له‌پێناو په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی ئافره‌ت له‌روانگه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه بۆخواستن.
ئه‌مه‌و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجومه‌نی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه راگهیاندو، سوپاسی مامۆستایانی ئاینیان كرد، كه پاڵپشتی وهانده‌ری سه‌ره‌كین بۆ بنبڕكردن ونه‌هێشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه دیارده ترسناكانه‌ی له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردهواری په‌یوه‌ستن به‌ئافره‌تانه‌وه.
|