له داهێنانێكی نوێ‌و دواترین سوود وه‌رگرتن له تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، توێژه‌رێكی وڵاتی میسڕ له ده‌سپێشخه‌ریێكی بێ وێنه‌دا، پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی جیهانی به‌ناوی (تعلیم القرا‌ن الكریم بالتوجیه الصوتی) تایبه‌ت به فێركردنی قوڕئانی پیرۆز خسته‌كار.
ئه‌وه‌ی زیاتر جێی سه‌رنجه له پێگه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌یه، كه تایبه‌تمه‌ندی ئاراسته‌كردنی ده‌نگی تێدایه‌و، تایبه‌ته به كه‌سانی نابینا‌و نه‌خوێنده‌وارانی هه‌ریه‌ك له زمانه جیاوازه‌كانی: ئینگلیزی‌و، فه‌ڕه‌نسی‌و، سینی‌و، رووسی‌و، ئه‌ندۆنیسی‌و، عه‌ره‌بی‌و، ده‌توانرێ به‌هۆیه‌وه به ئاسانی سوره‌ت‌و ئایه‌تی خوازراو، به ته‌فسیری زمانه جیاوازه‌كان بدۆزرێته‌وه.
دكتۆر به‌هاْ خه‌یری كه داهێنه‌ری پێگه‌كه‌یه، له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ سایتی (مفكره الاسلام) ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه: كه تا ئێستا ئه‌م پڕۆگرامه له چه‌ندین سه‌نته‌ر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نابینایان سه‌ركه‌وتووانه تاقی كراوه‌ته‌وه‌و، بڕیار وایه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ 54 زمانی دیكه وه‌ربگێڕدرێ.
|