سه‌رله به‌یانی رۆژی دوشه‌مه ١٢-١٢-٢٠١١ ی زاینی شاندێكی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداری مه‌راسیمی به خاك سپاردنی ته‌رمی دایكی به‌رێز م.مه‌لا صابر دۆرهیی كارگێری لقه‌كه‌مان كرد له گۆرستانی گردی زه‌یتون له شه‌قلاوه.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه ئاماده بون و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست شانده‌كه به‌شداربون له پرسه‌كه له هۆلی شه‌هید ئه‌حمه‌د رۆژبه‌یانی لهسهرمهیدان پرسهنامهیهكیشیان ئاراسته‌ی خۆیی و بنه‌ماله‌كه‌ی كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك به بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌رێزیانه‌وه ئاراسته‌ی م.مه‌لا صابردۆرهیی كارگێری لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات .
بۆ به‌رێز م.مه‌لا صابر دۆرهیی و بنه‌ماله‌ی به‌رێزتان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌رێزتانه‌وه هاوكارانتان لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پرسه‌و هاو خه‌می خۆمان به جه‌نابتان و بنه‌ماله به‌رێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین داوكارین له خوای دلۆڤان سه‌برو ئارامتان بدات و دایكی كۆچكردوتان به میهره‌بانی و به‌خشنده‌یی خۆی بخاته نێو جنات النعیم ی خۆی ((كل من علیها فان ویبقی وجه ربك ذو الجلال والاكرام )) سوره الرحمن ٢٦-٢٧
راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كیتی زانایان
|