كۆمپانیای (ئین ماك)ی هیندی ئاشكرای كرد: مۆبایلێكی نوێ‌و به‌چه‌ند مواسه‌فاتێكی تازه ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێویستی تایبه‌ت به موسڵمانان له‌خۆ دهگرێتو، ناوی (mq710)یه.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) ئه‌وه‌ی له كۆمپانیای ناوبراوه‌وه بڵاوكرده‌وه: كه مۆبایلی (mq710)ی هیندی، وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو قوڕئانی پیرۆزی وه‌ك نووسراو تێدایه، فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریشی تێدایه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)و، بۆ 29 زمانی جیاوازی وه‌رگێڕدراوه، جگه له‌وه‌یش 7 خه‌تمی قوڕئانی پیرۆز به دهنگو وێنه له خۆگرتووه، كه به ده‌نگی قوڕئانخوێنانی ناسراوی جیهانی ئیسلامی تۆماركراوه.
له درێژه‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: مۆبایله‌كه له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی مۆبایلی ئاسایی، چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیكه‌یشی هه‌یه، وه‌ك: قیبله نوما بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی قیبله‌و، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ هه‌ریه‌ك له باسه فیقهیه‌كانی حهجو، ئه‌ندازه‌ی زه‌كات‌و، ویردو زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران به درێژی.
|