شه‌وی دووشه‌مه له‌سه‌ر سێشهمه له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی ئایینی له‌ڕانیه بۆ زانسته شه‌رعییه‌كان سوتێندراوه تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه زنیاری و ورده‌كاری رووداوه‌كه به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ئاراس ره‌سوڵ په‌یامنیری كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ڕی په‌یام وتی: له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه‌كه په‌یوه‌ندیمان كرد، به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌وه ئه‌ویش بۆ په‌یام رونیكرده‌وه: ئه‌وان تادرهنگانێكی شه‌وی رابردوو سه‌رگه‌رمی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ناو قوتابخانهكهبوون، به‌ڵام ده‌مه‌و به‌یانی هه‌واڵیان پێگه‌یشتوه كه قوتابخانه‌كه‌یان سوتێندراوه.
ناوبراو وتیشی: زۆرێك له پۆله‌كانی قوتابخانه‌كه نه‌وتی پێداكراوهو سوتێندراوه، كاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه ئه‌نجامدراوه‌و تا ئێستاش روون نییه ئه‌و ده‌سته كێن.
هه‌روه‌ها غه‌ریب ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌ڕین به په‌یامی راگه‌یاند: سه‌عات (3)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سووتاندنی خوێندنگه‌ی ئایینی رانیه ئاگاداركراینهوهو دیاره كاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌ستێكی تێكدهرو نادیاره‌وه به‌ڕێوه‌چووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، په‌یامنێره‌كه‌ی په‌یام هه‌وڵیدا زانیاری له لیژنه‌ی ئه‌منیه‌وه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌پاساوی به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بده‌ن.
خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی ئایینی له‌ڕانیه بۆ زانسته شه‌رعییه‌كان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگه ئاینییه‌كانی سلێمانییه‌و له‌ساڵی 1993 دامه‌زراوه‌و 200 قوتابی تێیدا وانهدهخوێنن و شه‌ش قۆناغی خوێندن له‌خۆ ده‌گرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سوتاندنی ئه‌و قوتابخانه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌شێویانه‌ی 2-12 ناوچه‌كانی بادینانی گرته‌وه‌و كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك دوكانی مه‌یفرۆشتن و سه‌نته‌ری مه‌ساج سوتان، ئه‌مه جگه له سوتاندنی زیاتر له 20 باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌و سنووره.
|