ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 14/12/2011 شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له پهیوهندییهكانو، مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌شداریان كرد له وۆرك شۆپێكی راوێژكاری تایبه‌ت به (ره‌شنووسی یاسای مافی منداڵ)، كه له ژێر چاودێریه خاتوو ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسئێف به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و شاندی یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت یاسای مافی منداڵ‌و وۆركشۆپی ناوبراو، له‌گه‌ڵ رێكخهرو چاودێرانی وۆركشۆپه‌كه راو سهرنجو پێشنیازیان ئاڵوگۆڕكردو، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
بڕیاریشه پتر تاوتوێی بابه‌ته‌كه بكهنو، به نووسراوێك ته‌واوی سهرنجو تێبینیه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
شایانی باسه: له وۆرك شۆپه‌كه‌دا، به‌ڕێز كاك حاجی سه‌لام راوێژكار‌و به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماده‌بوو.
|