ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری /12/12/2011 لقی شاره‌زوری یه كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی كارگێری خۆی به‌ست به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق مامۆستا نجم ا‌لدین وادی و جێگری لق ماموستا عبدالحمید و كارگێڕانی لق، باس له بارودۆخی ئه مڕۆی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها باس له ڕۆڵی زانایان كرا، كه هه‌میشه هه‌وێنی شته جوانه كان و ئاشتی و برایه‌تی بوون، وه كۆبونه‌وه‌كه دوو سه‌عاتی خایاند.
هه‌روه‌ها لقی شارزوری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 14/12/2011 به‌شداری كرد له كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی راشدین له هه‌ڵه بجه‌ی شه‌هید گه‌ڕه‌كی كیمیابارانی دوو، كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروست كرابوو، وه به‌ڕێز ماموستا عبدالحمید حمه فرج جێگری لق وتارێكی پێشكه‌ش كرد، كه تێدا باسی له ڕۆڵی مزگه‌وت كرد‌و، پاشان ده‌ست خۆشی ئاڕاسته‌ی ئه‌و موسڵمانانه كرد، كه ده‌ستیان هه‌بووه له دروستكردنی ئه‌و مزگه‌وته.
|