ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
له پێناوی گه‌شه‌كردنی نه‌وه‌ی دوارۆژی كوردستان، له ژێر ناویشانی داڕشتنی پرۆژه یاسای مافی منداڵ له كوردستان، وهبه چاودێری به‌رێز خاتوو ( ئاسۆس نهنجیب عبدالله ) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وبه هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف، وۆرك شۆپی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به داڕشتنی پرۆژه یاسای مافی منداڵ له كوردستان به كاركردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یه‌كه‌می ئاماده‌كراوی ئه‌م یاسایه له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند، ئه‌م وۆرك شۆپه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت له هۆڵی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه لۆجیای زانیاری له هه‌ولێر، سه‌ر له به‌یان 14 / 12/ 2011 وۆرك شۆپه‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مه‌لا مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی، به‌شداری له وۆرك شۆپی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به داڕشتنی پرۆژه یاسای مافی منداڵ له كوردستان كرد، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ رۆژی دووهه‌می ئه‌م وۆرك شۆبه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه چه‌ند ره‌خنه‌و پێشنیاریكیان ئامادهكر بۆ خوێندنه‌وه له وۆرك شۆپه‌كه‌دا .
|