رۆژی ٢٤/١٢/٢٠١١ زانای به‌ناوبانگ و كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا سلێمان دێرهبروشهیی كۆچی دوایی كرد، كه ئه‌م زاته هه‌موو ته‌مه‌نی كه زیاتر له شه‌ست ساڵ به‌رده‌وام له خزمه‌تی ئیسلام و وه‌عز و ئیرشاد وتهدریس و نووسین ته‌رخان كرد. وه‌ك وتاربێژ و متولی مزگه‌وت دێرهبروشهیی به‌شێوازیكی رێك و پێك ئیداره‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌ی كردووه.
وێرای ئه‌وه‌ش سالانێك له ئه‌نجومه‌نی زانستی وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا خزمه‌تی به‌رچاوی هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی ئایینی و پێدانی ئیجازهنامهو تهعزیدی ده‌ستنووسه ئایینیه‌كان له ئه‌وقاف.
بۆیه به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ین‌و، له خوای گه‌وره داواكارین مامۆستا به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات‌و سه‌بووری خانه‌واده‌و دۆست‌و خۆشه‌ویستانی مامۆستا بدات.
إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون
تێبینی: بۆ زانیاری كورتهژیانی مامۆستا سوود له نووسینێكی حاجى سه‌لام سیدان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وه‌رگیراوه.
|