دانا ملا حمه‌أمین _ گه‌رمیان :
له‌ماوه‌ی دوو مانگدا و له‌به‌رواری 1/6/2010 تاوه‌كو به‌رواری 27/7/2010 سی و یه‌ك (31) كێشه‌ی طلاق هاتۆه‌ته لیژنه‌ی فتوای گه‌رمیان سه‌ر به لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه:
(6)حاڵه‌تیان نوسراوی جیابونه‌وه‌یان بۆ كراوه و، (25) حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ندێكیان به خلع چاككراوه‌ته‌وه و، هه‌ندێكیان رجعیهتیان پێكراوه و، هه‌ندێكیان طلاق ی كه‌وتوه و چاره‌سه‌ری نه‌بووه.
هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا (3)كێشه‌ی ماڵ به‌شكردن هاتۆته لیژنه‌ی فتوا و، لیژنه‌ش میراتیه‌كه‌ی بۆ به‌ش كردون و، كۆتایی به ناكۆكی میرات گره‌كان هێناوه.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه لیژنه‌ی فتوای گه‌رمیان هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی لقی گه‌رمیانه‌وه دامه‌زراوه و، به‌رده‌وامن له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و، هه‌موو ڕۆژانێكی سێ شه‌ممان له باره‌گای لیژنه له قه‌زای كه‌لار داده‌نیشن بۆ چاره‌سه‌ر كردن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسه شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سنوره‌كه.
|